بەرنامەی ئێکس دەستیپێکرد؛ باس لە کێشەکانی یانەی هەولێر دەکات

بەرنامەی ئێکس لەگەڵ کۆڤان
بەرنامەی ئێکس لەگەڵ کۆڤان

K24 – هەولێر:

ئێستا لە شاشە و سۆشیال میدیای کوردستان24، بەرنامەی "ئێکس لەگەڵ کۆڤان" بە میوانداریی وەلید عارەب، سەرۆکی یانەی هەولێر و ئالان قادر، مامۆستای زانکۆ پێشکەش دەکرێت.

بەرنامەی ئەم هەفتەیەی ئێکس لەگەڵ کۆڤان (8ـی شوباتی 2024) باس کێشەکانی یانەی هەولێر دەکات و هۆکار و چارەسەرەکان دەخاتەڕوو، هاوکات گلەیی هاندەران و کێشە ناوخۆییەکانی نێو کارگێری یانەکە باس و خواسی لەسەر دەکرێت.

بەرنامەی ئێکس لەگەڵ کۆڤان، بەرنامەیەکی وەرزی نوێی کوردستان24ـە کە بەرنامەیەکی گفتوگۆئامێزی ئاراستە و بیروبۆچوونە جیاوازەکانە و لەلایەن رۆژنامەنووس کۆڤان عزەتەوە پێشکەش دەکرێت.

ئەم بەرنامەیە هەموو رۆژانی پێنجشەممە کاتژمێر 9:00ـی شەو لە شاشە و پلاتفۆڕمەکانی دامەزراوەی کوردستان24 بڵاودەکرێتەوە و لە هەر بەرنامەیەکدا باس لە بابەتێکی گرنگ و گەرماوگەرمی رۆژ دەکات و وەڵامی پرسیارەکانی دەبێت و نابێتی ئەو پرسانە دەداتەوە کە لای هاووڵاتییان جێگەی پرسیار و وردبوونەوەیە.