پوتن: ئۆكرانیا وڵاتێكه به ویستی ستالین دروستكراوه و له‌ساڵی 1922 بوونی نه‌بووه
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، دره‌نگ یان زوو، رووسیا و ئۆكرانیا ده‌گه‌ن به رێككه‌وتن. جه‌ختیشیكرده‌وه، ده‌مانه‌وێت بگه‌ین به رێككه‌وتن بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی ئۆكرانیا. هاوكات گوتیشی: " ئۆكرانیا وڵاتێكه به ویستی ستالین دروستكراوه‌وه له‌ساڵی 1922 بوونی نه‌بووه".
ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا له‌میانه‌ی دیدارێكی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسی ئه‌مه‌ریكی تاگر كارڵسۆن رایگه‌یاند، دوای رووخانی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت، رووسیا داوایكرد ببێته ئه‌ندام له ناتۆ، به‌ڵام داواكه ره‌تكرایه‌وه. گوتیشی: "ترسیان له به‌هێزی و گه‌وره‌یی رووسیایه".
پوتن هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه، ئۆكرانیا وڵاتێكه به ویستی ستالین دروستكراوه‌وه له‌ساڵی 1922 بوونی نه‌بووه.
تایبه‌ت به پاڵپشتییه سه‌ربازیی و داراییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئۆكرانیا، پوتن ده‌ڵێت، له‌مباره‌یه‌وه ده‌یانجار له‌گه‌ڵ واشنتن قسه‌مانكردووه، ره‌تیانكردووه‌ته‌وه هاوكارییه‌كان بۆ كیێڤ بوه‌ستێنن.
سه‌رۆكی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌ر له‌وه‌ی هێرش بكه‌ینه‌سه‌ر ئۆكرانیا "له‌گه‌ڵ بایدن قسه‌م كرد و ئه‌وكات رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر پاڵپشتی سه‌ربازی ئۆكرانیا بكات، هه‌ڵه‌یه‌كی مێژوویی گه‌وره ده‌كات".
هه‌روه‌ها گوتی: "دوای ئه‌مه‌ریكا، ئه‌ڵمانیا به‌پله‌ی دووه‌م پاڵپشتی دارایی و سه‌ربازی بۆ ئۆكرانیا دابین ده‌كات".
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.