له‌كاتی هه‌ستكردن به‌م حاڵه‌تانه‌وه‌ سه‌ردانی پزیشك بكه‌

له‌كاتی هه‌ستكردن به‌م حاڵه‌تانه‌وه‌ سه‌ردانی پزیشك بكه‌

K24 – هەولێر:

له‌كاتی بیستنی هه‌ندێ ده‌نگ و حاڵه‌تی نامۆ له‌ جه‌سته‌ی مرۆڤدا، پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشك بكرێت.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی RT  رووسی، له‌كاتی بیستنی ده‌نگ و حاڵه‌تی نامۆ له‌ جه‌سته‌ی مرۆڤدا، پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشك بكرێت و پشكنین ئه‌نجام بدرێت، بریتین له‌ :

یه‌كه‌م: به‌رده‌وامی ده‌نگی قۆره‌یی سك

دووه‌م: لیكاو هاتنه‌وه‌ له‌كاتی خه‌ودا

سێیه‌م: كرته‌ی چۆكه‌كان

چواره‌م: مشه‌مشی لووت

پێنجه‌م: ده‌نگی شه‌ویلاگ و ده‌م

شه‌شه‌م: ده‌نگی ژاوه‌ ژاوی گوێچه‌كان

حه‌وته‌م: بیستی لێدانی دڵ

هه‌شته‌م: كۆكه‌ و پرخه‌ی خه‌و

نۆیه‌م: بیستی ده‌نگی بێزاركه‌رله‌نێو سه‌ری مرۆڤدا