کچێکی کورد سێ میدالیای لە پاڵەوانیەتیەکی ئاسیا بەدەستهێنا

کیژان مەقسودی وەرزشوانی رۆژهەڵاتی کوردستان
کیژان مەقسودی وەرزشوانی رۆژهەڵاتی کوردستان

کیژان مەقسودی کچە کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان و پاڵەوانی بەرزکردنەوەی قورسایی، توانی سێ میدالیای برۆنز لە پاڵەوانیەتی بەرزکردنەوەی قورسایی ئاسیا بەدەست بێنێت.

لە بەردەوامی پاڵەوانیەتی بەرزکردنەوەی قورسایی، کە بە میوانداریەتی ئۆزبەکیستان بەڕێوەچوو، کیژان مەقسودی کچە کوردەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان، توانی سێ مێدالیای برۆنز بۆ هەڵبژاردەی ئێران، لە کێشی 87 کیلۆگرام بەدەست بێنێت.

کچە رۆژهەڵاتیەکە لە کێشی 87 کیلۆگرام و لە کێشی 96 کیلۆگرامی یەک هەوڵ و هەروەها لە کێشی 117 کیلۆگرامی دوو هەوڵدا و بە گشتی لە کۆی 213 کیلۆگرام، توانی سێ میدالیای برۆنز بۆ هەڵبژاردەی ئێران بەدەست بێنێت.