گۆتێرێس: هێرشكردنه‌سه‌ر ره‌فه‌ح له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ناوچه‌كه به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی نادیار ده‌بات
K24 – هەولێر:
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری له‌باره‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر ره‌فه‌ح له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر سوپای ئیسرائیل ئه‌مه بكات، كاره‌ساتی مرۆیی ده‌نێته‌وه و ناوچه‌كه به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی نادیار ده‌چێت.
له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس، تویته‌ری پێشوو، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، نیوه‌ی دانیشتوانی غه‌ززه له ئێستادا نیشته‌جێی ره‌فه‌حن، هیچ شوێنێكی دیكه‌یان نییه رووی تێبكه‌ن.
گۆتێرێس ده‌ڵێت، ئه‌و راپۆرتانه‌ی ئاماژه به نیازی ئیسرائیل بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر ره‌فه‌ح ده‌كه‌ن، مایه‌ی نیگه‌رانیین.
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌شڵێت، هێرشكردنه‌سه‌ر ره‌فه‌ح له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه، دەبێتە هۆی خراپتربوونی دۆخی مرۆیی و ناوچه‌كه به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی نادیار ده‌بات.
پێشتریش یواف گالانت وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل رایگه‌یاندبوو، خه‌ریكی پلاندانانن بۆ فراوانكردنی شه‌ڕی غه‌ززه و گوتی: "شه‌ڕ ده‌به‌ینه ئه‌و شوێنانه كه هێشتا ئارامن و ستراتیژین، هاوشێوه‌ی ره‌فه‌ح و ده‌روازه‌كه بۆ ناوچه‌ی كه‌ره‌م ئه‌بو سالم ده‌گوازینه‌وه".
پێشتریش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاندبوو، به‌هۆی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیله‌وه ژماره‌ی كوژراوان بۆ 27 هه‌زار و 950 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه، هاوكات ژماره‌ی برینداران گه‌یشتووه‌ته ٦٤ هەزار کەس. روونیشیكردووه‌ته‌وه 70%ـی قوربانییه‌كان منداڵ و ئافره‌تن.
رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.