پلاندانانی عێراق: سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان، كۆچه‌ری و كه‌مپه‌كانیش ده‌گرێته‌وه
K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ئاشكرایده‌كات، سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان، كۆچه‌ری و كه‌مپه‌كانیش ده‌گرێته‌وه.
عه‌بدولزه‌هره هینداوی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایگه‌یاندووه، سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان گشت پارێزگا‌و ناوچه‌كان ده‌گرێته‌وه و پلانی تۆكمه‌یان داڕشتووه و ته‌نانه‌ت كۆچه‌ری و كه‌مپه‌كانیش ده‌گرێته‌وه.
هینداوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دوای دیاریکردنی شوێنی كۆچه‌رییه‌كان لە ڕێگەی سیستەمی زانیاری جوگرافییەوە، بە پشتبەستن بە وێنەی مانگی دەستکردی یەکە کارگێڕییەکان، سه‌رژمێرییه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌رێت.
پێشتر وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاندبوو، سەرجەم ئامادەکارییە تەکنیکییەکانی تەواوکردووە بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە لە مانگی ئایاری ئه‌مساڵ سەرژمێری ئەزموونی له به‌شێك له‌شاره‌كانی عێراق ئەنجامدەدرێت.
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق له‌ساڵی 2022 رایگه‌یاندبوو، به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كانی ده‌زگای ناوه‌ندی سه‌رژمێری، دانیشتوانی عێراق له 42 ملیۆن و 248 هه‌زار و 883 كه‌س پێكهاتوون و ساڵانه رێژه‌ی دانیشتوان 2.5% زیاد ده‌كات، به‌جۆرێك له‌ساڵی 2021دا ملیۆنێك و 310 هه‌زار و 894 منداڵ له‌دایكبوونه و 236 هه‌زار و 469 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.