لیستی زیره‌كترین پایته‌خت و شاره‌كانی جیهان به‌غدای تێدانییه
K24 – هەولێر:
په‌یمانگه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له نوێترین راپۆرتیدا لیستی زیره‌كترین شاره‌كانی جیهانی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه هیچ به‌غدای پایته‌ختی عێراقی تێدا نییه، له‌و كاته‌ی نۆ پایته‌ختی عه‌ره‌بی له‌خۆگرتووه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 9ـی شوباتی 2024) په‌یمانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سیسته‌مه‌كانی وزه نوێترین راپۆرتی خۆی سه‌باره‌ت به زیره‌كترین پایته‌خته‌كانی جیهان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له كۆی 183 شاری 92 وڵاتی جیهانیدا به‌غدای پایته‌ختی عێراقی تێدا نییه.
په‌یمانگه‌كه له راپۆرته‌كه‌یدا پشتی به كۆمه‌ڵێك پێوه‌ر به‌ستووه كه هه‌ندێكیان په‌یوه‌ندیان به زیندوویه‌تی ئابووری شاره‌كان و شێواز و جۆری ژیانی دانیشتووانه‌كه‌یه‌وه هه‌یه.
به‌گوێره‌ی ریزبه‌ندی لیسته‌كه، له‌نده‌ن له پله‌ی یه‌كه‌م دێت، هه‌ر یه‌ك له ئه‌بوزه‌بی پایته‌ختی ئیمارات، ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر، ریازی پایته‌ختی سعوودیه، مه‌نامه‌ی پایته‌ختی به‌حره‌ین، عوممانی پایته‌ختی ئوردن، قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر، دارولبه‌یزای مه‌غریب و ریباتی مه‌غریبی له ریزبه‌نده‌كانی 120، 133، 138، 142، 155، 162" 167 و 171ـی ریزبه‌ندی لیسته‌كه‌دان.