کەریم بێنزێما یاریی تۆپی پێ لەبیر دەکات

کەریم بێنزێما
کەریم بێنزێما

کەریم بێنزێما هێرشبەری فەرەنسی یانەی ئیتیحاد بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو سەرجەم وێنە و ڤیدیۆ وەرزشییەکانی لە هەژماری فەرمی خۆی لادەدات تەنانەی ئەو وێنە مێژووییانەی بە درێسی ریاڵ مەدرید چرکاندوویەتی.

کەریم بێنزێما کە زیاتر لە 2000 پۆستی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام هەبوو، بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو سڕیوەتەوە، تەنانەت گۆڕانکاری لە بایۆی هەژمارەکەی کردووە و نووسیویەتی کەسایەتی وەرزشی و ناساندنی خۆی وەکو یاریزان نەکردووە.

کەریم بێنزێما هەر بەوەندە نەوەستاوە و سەرجەم هاوڕێکانیشی لە هەژماری خۆی لاداوە و تەنیا 7 براندی جیهانی لەلای خۆی هێشتووەتەوە، ئێستا بێنزێما تەنیا 9 پۆستی لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام هێشتووەتەوە ئەوانیش وێنە و ڤیدیۆی کەسین و بە جلوبەرگی ناوەرزشی تۆمارکراون.

ئەم کارەی بێنزێما لە کاتێکدایە کێشەی لەگەڵ یانەی ئیتیحاد هەیە و لە دوایین یەکەی مەشقی ئەم یانەیە بە تووڕەییەوە رۆیشتووە و رەتیکردووەتەوە رێنماییەکانی راهێنەر جێبەجێ بکات.

هەژماری فەرمی کەریم بێنزێما لە ئینستاگرام
هەژماری فەرمی کەریم بێنزێما لە ئینستاگرام