17 ئەندامی ھەدەپە دەستگیر دەكرێن

K24 - ھەولێر

بەشی دژە تیرۆری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ بەپشتیوانی ھەڵیكۆپتەر ئۆپەراسیۆنێكی پشكنینی بۆ سەر بارەگای پارتی گەلانی دیموکراتی (ھەدەپە) ئەنجامدا و17 ئەندامی ئەو پارتەیان دەستگیركرد.

كاتژمێری 3 بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھێزە ئەمنییەكانی توركیا لە شەقامی وەتەنی ناوچەی بەی ئۆغلوو لە ئیستانبوڵ ھەڵیان كوتایە سەر بارەگای ھەدەپە و 17 ئەندامیان دەستگیركرد، لە ئۆپەراسیۆنەكەدا كە ژمارەیەكی زۆری ھێزی پۆڵا و ھێزی تایبەتیش بەشداربوون شەقامەكانیان داخستن، ھاوكات ھەڵیكۆپتەرێكی پۆلیسیش لە ئاسمانەوە شەقامەكانی دەپشكنی.