چینییەکان بێ رێزی بە مێسی دەکەن

لیۆنێل مێسی یاریزانی یانەی ئینتەر مەیامی
لیۆنێل مێسی یاریزانی یانەی ئینتەر مەیامی

هاندەرانی تۆپی پێ لە چین پێیانوایە دەستێکی سیاسی لە پشت یاریی نەکردنی لیۆنێل مێسی لە یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر ئەستێرەکانی هۆنگ کۆنگ هەیە، هەروەها یەکێک لە هۆکارەکانیش بە پەیوەندیە دوژمنکارانەی ئەمریکا و چین و دەزانن.

بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی BBC بەریتانی، دوای ئەوەی مێسی بەشداری یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر ئەستێرەکانی هۆنگ کۆنگ نەکرد و بەشداری لە یاری دۆستانەی ئینتەر میامی لە ژاپۆن بەرامبەر ڤیسێل کۆبی کرد، یاریزانەکەی تانگۆ هاندەرانی چینی توڕە کردووە و تۆمەتبار کراوە بە خیانەت و پاڵنەری سیاسی.

لەلایەکی میدیای حکومی هۆنگ کۆنگ گڵۆبڵ تایمز، مێسی و یانەکەی ئینتەر میامی تۆمەتبار دەکات بەوەی دەستێکی سیاسییان لە پشتەوەیان بووە، ئەویش لە پێناو شەرمەزارکردنی هۆنگ کۆنگ. لیۆنێل مێسی لە یارییەکەی بەرامبەر ئەستێرەکانی هۆنگ کۆنگ بە بیانۆی پێکان یەک چرکەش بەشداری نەکرد، لە کاتێکدا پێشتر رێککەوتن کرابوو، مێسی لە پێکهاتەی سەرەکی بێت.

یاریی کردنی لیۆنێل مێسی بەرامبەر ڤیسێل کۆبی لە تۆکیۆ پایتەختی ژاپۆن، هاندەرانی چینی تووشی گومان کرد، کە ئایا بۆچی لە هۆنگ کۆنگ یاریی نەکرد و لە ژاپۆن هیچ کێشەی نەبوو.

کاتێک دەیڤید بێکهام سەرۆکی یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریکا، لە کۆتایی یارییەکەی یەکشەممە قسەی بۆ هاندەرە توڕەکانی هۆنگ کۆنگ کرد، نزیکەی 38 هەزار هاندەر، بە بەر چاوی مێسی قسەی ناشرینیان کرد و داوای گەڕانەوەی پارەکانیان کرد. ئەوان تاوەکو نزیکە 494 پاوەندیانداوە کە دەکاتە 624 دۆلار بۆ بینینی یارییەکانی یاریزانە ئەرجەنتینییەکە. 

هاندەرە توڕەکانی چین
هاندەرە توڕەکانی چین

 

هاندەرە چینیەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان توڕەیی خۆیان دەردەبڕن و بێ رێزی بەرامبەر بە مێسی دەکەن، بەهۆی ئەوەی لە ژاپۆن یاریی کردووە ولە هۆنگ کۆنگ بە بیانۆی پێکان یاریی نەکردووە.