کانی سنە بەردەوامە لەسەر ئەنجامە خراپەکانی

یاریی نێوان کانی سنە و پەیکانی تاران
یاریی نێوان کانی سنە و پەیکانی تاران

لە بەردەوامی خولی نایابی خانمانی ئێران، یانەی کانی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، تووشی دۆڕانێکی دیکە بوو و زیاتر لە پلەی کۆتایی ریزبەندی خولەکە نزیککەوتەوە.

لە گەڕی یازدەی خولی نایابی خانمانی ئێران، یانەی کانی نوێنەری شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەم گەڕە میوانداری یانەی پەیکانی تارانی کرد و یارییەکەشیان بە ئەنجامی 2-3 بەرامبەر میوانەکەیان دۆڕاند.

ئەم وەرزە دوای تێپەڕبوونی 11 گەڕ بەسەر خولی نایابی خانمانی ئێران، یانەی کانی تووشی هەشتەمین دۆڕان بوو و لە بەرامبەردا تەنها 1 بردنەوە و 2 بەرامبەربونیان هەیە، هەروەها لە ریزبەندی خولەکە بە کۆکردنەوەی 5 خاڵ لە پلەی نۆیەمی ریزبەندی دێت. خولەکە بە بەشداری 10 تیپی خانمان لەسەرتاسەری ئێران دەکرێت.