ئەرزەروم بە دوای چوارەم بردنەوەی لەسەر یەک دەگەڕێت

بەشێک لە یاریزانەکانی یانەی ئەرزەروم
بەشێک لە یاریزانەکانی یانەی ئەرزەروم

یانەی ئەرزەروم یەکێک لە نوێنەرەکەی باکووری کوردستان لە خولی یانە پلە یەکەکانی تورکیا، بەم دواییە ئەنجامەکانی باشبوینە و ئەو یانەیە دوای سێ بردنەوەی لەسەر یەک، ئەمجارەیان لە گەڕی 22 رووبەڕووی یانەی ئاڵتای سپۆر دەبێتەوە.

نوێنەرەکەی باکووری کوردستان، دوای زنجیرەیەک ئەنجامی لاواز، لە سێ یاریی رابردووی لەسەر یەک بەرامبەر رکابەرەکانی بردنەوەی بەدەستهێناوە، ئەو یانەیە لە پێناو بەدەستهێنانی چوارەم بردنەوەی لەسەر یەک، ئەمجارەیان لە شاری ئەزمیر دەبێتە میوانی یانەی ئاڵتای سپۆر.

ئەرزەروم پێش ئەم یارییە، لە کۆی 21 یاریی ئەم وەرزەی لە خولی یانە پلە یەیەکانی تورکیا، خاوەنی 7 بردنەوە و 6 دۆڕان و 8 بەرامبەربونە، بە کۆکردنەوەی 29 خاڵ لە پلەی دەیەمی ریزبەندی خولەکە دێت.

ئەرزەروم لەوەتەی وەرزی 2020 بۆ 2021 نەگەڕاوەتەوە خولی نایابی تورکیا، ئەو یانەیە لە وەرزی 2021 بۆ 2022 توانی پلەی پێنجەمی خولی پلە یەک بەدەست بێنێت، هەروەها وەرزی رابردووش پلەی سێزدەیەمی بەدەستهێنا و بۆ دووەم وەرزی لەسەر یەک، نەیتوانی بلیتی گەڕانەوە بۆ خولی نایابی تورکیا بەدەست بێنێت.