سپیکردنەوەی پارە نرخی خانووبەرەی لە بەغدا بەرزکردووەتەوە
K24 - هەولێر
سپیکردنەوەی پارە نرخی خانووبەرەی لە بەغدا بەرزکردووەتەوە. لە هه‌ندێك ناوچه نرخی یه‌ك مه‌تر چوارگۆشە 10 هه‌زار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه.
نرخى خانوبه‌ره له به‌غدای پایته‌ختی عێراق گه‌یشتووە‌ته ئاستێكی شۆكهێنه‌ر. ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك ناوچه نرخی یه‌ك مه‌تر چوارگۆشە 10 هه‌زار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه و ئه‌و ژماره‌یه له نایابترین شه‌قامه‌كانی دوبه‌ی و وڵاتانی پێشكه‌وتوو نابینرێت. پسپۆران هۆكاره‌كه‌ی بۆ سپیكردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ی دراو له‌و كه‌رته و بێتوانایی حكومه‌ت له دانانی سنوورێك بۆی ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
عه‌باس جبوری، پسپۆڕی كه‌رتی خانوبه‌ره دەڵێت، "پێشتر لە عێراق پاره راده‌كێشرا و به هاوردەکردنی کەرەستەی ساختە و پسوڵەی ساختە سپی دەکرایەوە، بەڵام دوای ئەو فشارەی کە ڕوویدا، ئێستا خەریکی کڕینی خانوبەرەن، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە نرخی خانوبه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی به‌رز ببێته‌وه هەر بۆیەش یەکەمجار کرێی خانووبەرە بەرزبووەوە".
سپیكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی پاره، وایكردووه هاووڵاتی نه‌توانێت به یه‌كەیه‌كی نیشته‌جێبوونی گونجاو بگات، ته‌نانه‌ت له كۆمه‌ڵگه‌كانی نیشته‌جێبوونیش، كه به‌گوته‌ی خاوه‌ن نووسینگه‌كانی خانوبه‌ره، بوونه‌ته شوێنێك بۆ سپیكردنه‌وه‌ی پاره.
ئه‌بو محه‌مه‌د، خاوه‌ن نووسینگه‌ی كڕین و فرۆشتنی خانوبه‌ره‌یە و باس لەوە دەکات، "نرخی خانوبه‌ره به‌شێوه‌یه‌كی شۆکهێنەر به‌رز بووه‌ته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی خواستی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری سپیكردنه‌وه‌ی پاره ده‌كه‌ن و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر هه‌موو هاووڵاتیانی ئاسایی هه‌یه. بۆیه‌ش نرخی خانوبه‌ره له ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون به‌رزبووه‌ته‌وه، چونكه نرخی شوێنه بارزگانییه‌كان به‌رزبووه‌ته‌وه".
كۆنترۆڵكردنی نرخی خانوبه‌ره له پایته‌ختی عێراق ئه‌سته‌مه، سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ش له هه‌موو لایه‌كه‌وه كه‌رته‌كه‌ی گه‌مارۆ داوه و گه‌یشتووه‌ته كۆمه‌ڵگه‌كانی نیشته‌جێبوونیش.