بەھەوڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان توانرا تێچووی حاجیانی ئەمساڵ بە دیناری عێراقی لە حاجیان وەربگیرێت
K24 - هەولێر
به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، پاره‌ی حاجیانی ئه‌مساڵی 2024 به دینار عێراقی وه‌ردەگیرێت، هەروەها له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی فەرمیش دەبێت کە بۆ هه‌ر 100 دۆلارێک بە 132 هەزار دیناری عێراقی دەبێت.
ئه‌مرۆ شه‌ممه، 10-2-2024 شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی، به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، وه‌كوو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌ربه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و هه‌موو هه‌وڵێكیان چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی باشترین خزمه‌تگوزاری و ئاسانكاری پێشكه‌ش به حاجیان و عومره‌كارانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت له‌م بواره‌یشدا هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عێراقی دا هه‌بووه، كه دواجار به هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك توانرا پاره‌ی حاجیانی ئه‌مساڵ 2024 به دینار عێراقی وه‌ربگرێت له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی فەرمی کە بۆ هه‌ر 100 دۆلارێک 132 هەزار دیناری عێراقی دەبێت.
نه‌قشبه‌ندی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره‌ی راسپارد كه له سبه‌ی 11-2-2024، ده‌ست به وه‌رگرتنی پاره‌ی حاجیان بكه‌ن كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت و له 18-2-2024 كۆتایی دێت، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه هه‌ر كه‌سێك له‌و ماوه‌یه‌دا پاره‌ی حه‌ج نه‌دات مافی حه‌جكردنی نامێنتێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج وعومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری ئه‌و كه‌سانه ده‌كاته‌وه كه بۆ ئه‌مساڵ ناویان بۆ سه‌فه‌ری حه‌ج ده‌رچووه له رێگه‌ی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان له پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و هه‌ڵه‌به‌جه، هه‌روه‌ها ئیداره سه‌ربه‌خۆیه‌كانی سۆران، راپه‌رین، زاخۆ و گه‌رمیان، ده‌ست به وه‌رگرتنی پاره‌ی حاجیان ده‌كرێت و هەروەها ئاگاداری هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كاته‌وه كه ناویان بۆ حه‌ج وده‌رچووە و پاسپۆرتیان نییه یاخود ماوه‌ی به‌سه‌رچووه، ئەوە به زووترین كات له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا ده‌ست به ده‌رهێنانی پاسپۆرت بكه‌ن به پێچه‌وانه‌وه مافی حه‌جكردنی نامێنێت.
له كۆتاییدا به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه تێچووی حه‌جی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان هه‌مان تێچووی حاجیانی عیراقه كه بۆ گه‌شتی ئاسمانی به فرۆكه بریتییه لە شەش ملیۆن و سێ سەد و پەنجا هەزار دیناری عیراقی و بۆ گه‌شتی وشكانی به پاس پێنج ملیۆن و سێ سه‌د هه‌زار دیناری عێراقییه، هەروەها هه‌ر كه‌سێك مامه‌ڵه‌كانی ته‌واو بكات و پاره‌كه بدات دواتر به هه‌ر بیانوویه‌ك بێت ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ ناگه‌رێته‌وه.