فه‌یسه‌ڵ سادق: هه‌رێمی كوردستان پێ ده‌نێته قۆناغێكی باشتری وه‌رزشی و سه‌ركێشی
K24 – هەولێر:
گه‌شتوگوزاری چۆمان به هاوكاری كۆمپانیای گه‌شتیار و به به‌شداری چل یاریزان له وڵاتانی ئه‌وروپا و ناوخۆ و گرووپێكی رۆژئاوای كوردستان، فیستیڤاڵێكی خلیسكانی سه‌ر به‌فری له كوێستانی پڕژه له سنووری قه‌زای چۆمان رێكخستووه. هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری سۆران ده‌ڵێت، كوردستان و ژینگه‌كه‌ی له‌باره بۆ ئه‌وه‌ی پێ بنێته ناو قۆناغێكی زۆر باشتری بابه‌تی وه‌رزشی و سه‌ركێشی.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 10ـی شوباتی 2024) فه‌یسه‌ڵ سادق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری سۆران له باره‌ی ئه‌و فیستاڵه‌وه تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، فیستیڤاڵه‌كه له‌سه‌ر به‌رزترین گوند له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان كه گوندی وێنزه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فه‌یسه‌ڵ سادق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، چالاكییه‌كه بریتییه له به‌ڕێوه‌چوونی پاڵه‌وانه‌تییه‌ك كه چه‌ند تیمێك له وڵاتانی ئه‌وروپی له‌ناویشیاندا دانیمارك و سوید و فه‌ره‌نسای له‌خۆگرتووه، هاوكات له‌گه‌ڵ تیمێكی رۆژئاوای كوردستان و یاریزانانی چۆمانیش به‌شدارن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری سۆران سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، هه‌رێمی كوردستان و ژینگه‌كه‌ی له هه‌موو وه‌رزه‌كاندا له باره بۆ ئه‌وه‌ی پێ بنێته ناو قۆناغێكی زۆر باشتری بابه‌تی وه‌رزشی و سه‌ركێشی.
باسی له‌وه‌ش كرد، بوونی ئه‌و جۆره چالاكییانه ده‌كرێت له هه‌رێمی كوردستان فراوانتر بكرێت و پاڵه‌وانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام بدرێت، كه هاوكات به‌شێكیش ده‌بێت له به‌ده‌ستهێنانی داهات و فره‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات له هه‌رێمی كوردستان.
رۆژی هه‌ینی 9ـی شوباتی 2024، فه‌یسه‌ڵ سادق به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ته‌نیا له مانگی كانوونی دووه‌می رابردوو، 100 هه‌زار گه‌شتیاری زستانه هاتوونه‌ته سۆران، كه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی بۆسه‌ر كه‌رتی گشتی له ناوچه‌كه ده‌بێت.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گوتیشی، ساڵی رابردوو چه‌ندین پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری له سۆران بونیانراون.
پێشتریش به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری سۆران رایگه‌یاندبوو، رێژه‌ی گه‌شتیاران له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران به‌رده‌وام له هه‌ڵكشاندایه.
پێشتریش ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار رایگه‌یاندبوو، له ژێر رۆشنایی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رێنماییه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بایه‌خێكی زۆر به كه‌رتی گه‌شتوگوزار ده‌درێت.