سێنتکۆم: دوو بەلەمی حووسییەکانمان لە دەریای سوور بەئامانجگرت

لۆگۆی فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا
لۆگۆی فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا

K24 – هەولێر:

فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا "سێنتکۆم" دوو بەلەمی بێسەرنشین "بەلەمە درۆن"ـی حووسییەکانیان  لە دەریای سوور بە ئامانجگرت.

ئەمڕۆ شەممە (10ـی شوباتی 2024) فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا "سێنتکۆم" لەمیانەی راگەیەندراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، دوو بەلەمی بێسەرنشینی "بەلەمەدرۆن"ـی حووسییەکانیان لە دەریای سوور بەئامانجگرت.

سێنتکۆم ئاماژەی بەوەشدا، سەرەڕای بە ئامانجگرتی دوو "بەلەمەدرۆن"، چوا مووشەکی دژە کەشتیشیان تێکشکاند، کە بۆ بەئامانجگرتنی کەشتییە بازرگانییەکانی ناو دەریای سوور ئامادەکرابوو.

لە راگەیاندراوەکەدا هەروەها هاتووە، ئەم هێرشانە دوێنێ هەینی لە کاتژمێر 3ـی بەربەیان تاوەکو کاتژمێر 9:40 خولەکی شەو ئەنجامدراوە.