عه‌بدوڵڵاهیان: هێرشی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسرائیل بڕیارێكی ته‌واو فه‌ڵه‌ستینی بوو
K24 – هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه به‌وه ده‌كات، بڕیاری حه‌ماس بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل بڕیارێكی ته‌واو فه‌ڵه‌ستینی بوو. ده‌شڵیت، به وردی چاودێری ره‌هه‌نده یاساییه‌كانی تاوانه‌كانی جه‌نگ و كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ئیسرائیل ده‌كه‌ن و هاوكات پشتگیری له هه‌نگاوه یاساییه‌كانی باشووری ئه‌فریقا له‌وباره‌یه‌وه ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 10ـی شوباتی 2024) حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له باره‌گای باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له به‌یرووتی پایته‌ختی لوبناندا رایگه‌یاند، هێرشی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسرائیل له 7ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023، بڕیارێكی ته‌واو فه‌ڵه‌ستینی بوو و له چوارچێوه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی بوو بۆ رزگاركردنی خاكی داگیركراوی فه‌ڵه‌ستین.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی غه‌ززه و كه‌ناری رۆژئاوا، ته‌نیا له رێگه‌ی سیاسییه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌بن.
عه‌بدوڵڵاهیان هاوكات گوتی، پشتیوانی هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆزی فه‌ڵه‌ستین به‌و مه‌رجه‌ی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین چه‌قی چاره‌سه‌رییه‌كه بێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران روونیشیكرده‌وه، به‌رده‌وام له رێگه‌ی حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵڵا، ئه‌مینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی وردیان سه‌باره‌ت به پێشهات و رووداوه‌كانی ناوچه‌كه پێ ده‌گات.
سه‌باره‌ت به ئاڵۆزییه‌كانی ده‌ریاری سووریش رایگه‌یاند، كلیلی چاره‌سه‌ری ئاڵۆزییه‌كان ئه‌و ناوچه‌یه، راگرتنی جه‌نگی غه‌ززه‌یه. ده‌شڵێت، كرده‌وه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا له باشووری ده‌ریای سوور، بریتییه له فراوانكردنی جه‌نگ له ناوچه‌كه‌دا.