سەرۆكی هەنگاریا دەستی لەكاركێشایەوە
K24 – هەولێر:
كاتالین نۆڤاك سەرۆكی هەنگاریا رایگەیاند، هەڵەیەكی كردووە و بەهۆیەوە دەستی لە پۆستی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی كێشاوەتەوە.
نۆڤاك، وەك سەرۆكی هەنگاریا لێبوردنی بۆ كەسێك دەركردووە بە تاوانی دەستدرێژی بۆ سەر منداڵان سزادراوە.
بڕیارەكەی نۆڤاك كاردانەوەی توندی بەدوای خۆیدا هێناوە و یەكێك لەو قوربانییانەی دەستدرێژی كراوەتەسەر، رەخنە لە نۆڤاك دەگرێت و داوای روونكردنەوەی لێدەكات.
پارتە ئۆپۆزسیۆنەكانی هەنگاریاش داواییانكرد دەستلەكاربكێشێتەوە.
نۆڤاك له‌دایكبووی 6ی سێپتێمبه‌ری 1977ـه و ئه‌ندامی پارتی یه‌كێتی مه‌ده‌نی هه‌نگاریا "فیدز"ـه.
یه‌كه‌م ژنه له هه‌نگاریا پۆستی سه‌رۆكی كۆمار وه‌ربگرێت و له رووی ته‌مه‌نه‌وه گه‌نجترین سه‌رۆكه له‌سه‌ر كورسی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی دانیشتبێت.
له رووی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، نۆڤاك خێزانێكی ته‌بای هه‌یه و هاوسه‌رداره و سێ منداڵیان هه‌یه، هاوسه‌ره‌كه‌ی ئیستڤان فیریس، شاره‌زایه‌كی ئابووری ناوداری هه‌نگاریایه.
له سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌یدا، نۆڤاك رۆڵێكی پێشه‌نگانه‌ی گێڕاوه، له ده‌ستپێكی چوونه ناو دنیای سیاسه‌تدا، له 2001 پۆستی راوێژكاری له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌نگاریا پێدراوه و تا 2003 به‌رده‌وام بووه.
له 2010 بووه‌ته راوێژكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها له 2012دا كراوه‌ته سه‌رۆكی دیوان و وه‌زیری سه‌رچاوه مرۆییه‌كان، له ماوه‌ی ساڵانی 2014 تا 2018 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌نگاریا بووه.
له نێوان ساڵانی 2018 تا 2020 وه‌زیری توانا مرۆییه‌كان بووه، له ساڵانی 2020 و 2021دا وه‌زیری كاروباری خێزان بووه.
كاتالین نۆڤاك له ساڵانی 1999- 2004 له زانكۆی نانتیر لادیڤۆنسی فه‌ره‌نسی، دكتۆرای له یاسا به‌ده‌ستهێناوه.
جگه له زمانی دایكیی، زمانه‌كانی فه‌ره‌نسی، ئینگلیزی، ئه‌ڵمانی و ئیسپانی ده‌زانێت و له پرسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا خاوه‌ن دیدگایه‌كی تایبه‌ته.
دیارترین هه‌ڵوێستی له سه‌روبه‌ندی شه‌ڕی ئۆكرانیادا بوو، كه رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ده‌رگا به رووی یه‌ك ملیۆن په‌نابه‌ری ئۆكرانیدا ده‌كاته‌وه.
كاتالین نۆڤاك له (10ی ئایار/ مایۆی 2022)دا له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی هه‌نگاریاوه، كه خۆی ئه‌ندام بوو تێیدا، به ده‌نگی 137 نوێنه‌ر به سه‌رۆكی وڵات هه‌ڵبژێردرا، له كاتێكدا شه‌ش پارتی به‌رهه‌ڵستكار هه‌وڵیاندا سه‌رنه‌كه‌وێت، به‌ڵام به‌و حاڵه‌وه‌ش، 51 ده‌نگی له پیته‌ر رونای ركابه‌ری زیاتر به‌ده‌ستهێنا.
له ماوه‌ی كاره‌كانی وه‌ك وه‌زیری خێزان، نۆڤاك به‌وه ده‌ناسرێته‌وه، كه پشتیوانی سه‌ره‌كی خێزان بووه، یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و چاودێری منداڵ و نوێكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی فه‌راهه‌م كردن، هه‌روه‌ها باجی له‌سه‌ر ئه‌و دایكانه هه‌ڵگرت، چوار منداڵیان بووه.
ئه‌مساڵ پێگه‌ی هه‌نگاریا توده‌ی به كاریگه‌رترین ژن له ژیانی گشتیی هه‌نگاریا وه‌سفیكردووه.
نۆڤاك مێدالی سوارچاكی جوقی شه‌ره‌فی فه‌ره‌نسی پێبه‌خشراوه. هه‌روه‌ها نازناوی باڵیۆزی خزمه‌تگوزاری و چاكه‌خوازی پێبه‌خشراوه و وه‌ك سه‌رۆكی تۆڕی سیاسه‌تی به‌هاكان ناسێندراوه.
وه‌ك ژنێكی چالاكیش كراوه‌ته جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ژنان له یه‌كێتی دیموكراتی نێوده‌وڵه‌تی و یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ژنانی دیموكراتی.
له ناوخۆی وڵاته‌كه‌یدا سه‌رۆكی یانه‌ی ژنانه له پێناو هه‌نگاریا و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی ژنانه له پێناو نه‌ته‌وه‌ی هه‌نگاریدا.