قەتەر بە زنجیرەیەك ریكۆرد بووە پاڵەوانی جامی ئاسیا

یاریزانانی قەتەر لە كاتی بەرز كردنەوەی نازناوی جامی ئاسیای 2023
یاریزانانی قەتەر لە كاتی بەرز كردنەوەی نازناوی جامی ئاسیای 2023

هەڵبژاردەی قەتەر بۆ جاری دووەم لەسەریەک جامی نەتەوەکانی ئاسیای بەدەستهێنا، بەمەش قەتەر بووە یەكەمین هەڵبژاردە لە مێژووی پاڵەوانێتییەكە 14 یاریی لەسەریەك بباتەوە، جگە لەوەش ئەكرەم عەفیف چەندان ژمارەی پێوانەیی گەورەی تۆمار كرد.
لە یاریی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئاسیای 2023 هەڵبژاردەی قەتەر میوانداری پاڵەوانیەتیەکە رووبەڕووی ئوردن بووەوە کە جامی سێیەم لە مێژووی پاڵەوانیەتییەکە دوو هەڵبژاردەی عەرەبی لە یاریی کۆتایی بەرامبەر یەکتر یاریی دەکەن.
دوای 22 خولەک لە دەستپێکی یارییەکە، قەتەر گۆڵی یەکەمی لە ڕێگەی ئەکرەم عەفیف بە لێدانی سزا تۆمار کرد.
بەڵام لە خولەکی ئوردن ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە و یەزن نعێمات گۆڵەکەی بۆ ئوردن تۆمار کرد.
دوای شەش خولەک ناوبژیوان بۆ جاری دووەم لە یارییەکە لێدانی سزای لە دژی ئوردن هەژمار کرد و ئەمجارەش ئەکرەم عەفیف گۆڵی کرد و قەتەری لە یارییەکە پێشخستەوە.
لە دوا خولەکانی یاریەکەش ئەکرەم عەفیف گەڕایەوە، گۆڵی سێیەمی بۆ قەتەر کرد و سەرکەوتنی قەتەری مسۆگەر کرد.
قەتەر بە بردنەوەی لە ئوردن بۆ جاری دووەم لەسەریەک بووە پاڵەوانی ئاسیا و لەسەر خاک و لەبەردەم هاندەرانی جامی نەتەوەکانی ئاسیای 2023 بەرز کردەوە، هەڵبژاردەی قەتەر دوو پاڵەوانێتییە لەسەریەك لە جامی هەموو یارییەكان دەباتەوە.
ئەکرەم عەفیف یاریزانی قەتەری بە تۆمارکردنی 8 گۆڵ بووە گۆڵکاری پاڵەوانیەتیەکە و بە جیاوازی دوو گۆڵ بەپێش ئەیمەن حوسێنی یاریزانی عێراقی کەوتەوە.
ئەكرەم بووە یەكەمین یاریزان لە مێژوودا لە دوو یاریی كۆتایی جامی ئاسیا گۆڵ بكات، یەكەمین یاریزانیشە لە یاریی كۆتایی هاتریك بكات و بەگشتی رۆڵی هەبووە لە تۆماركردنی 21 گۆڵ لە جامی ئاسیا.

.
.
.