كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كۆتاییهات
K24 – هەولێر:
به گوێره‌ی زانیاریی میدیا عێراقییه‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مشه‌وی په‌رله‌مانی عێراق كۆتاییهات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق، موحسین مه‌نده‌لاوی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به وه‌كاله‌ت، لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی بۆ به‌دواداچوون و پشتگیری له گفتوگۆكانی نێوان حكومه‌تی عێراقی و هاوپه‌یمانان پێكهێنا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق راشیگه‌یاند، داوا له سه‌رۆكوه‌زیران محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ده‌كرێت، هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له وه‌زاره‌تی به‌رگری و ده‌ره‌وه ئه‌م هه‌فته‌یه له په‌رله‌مان میوانداری بكرێن.
هه‌روه‌ها مه‌نده‌لاوی هه‌ردوو لیژنه‌ی (یاسایی - به‌رگری و ئاسایش)ـی له په‌رله‌مانی عێراق راسپارد، راپۆرتێك له‌باره‌ی داواكاریی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری شیعه بۆ ده‌ركردن و چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان، ئاماده‌بكه‌ن.
په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵگیرا و كه‌متر له 100 په‌رله‌مانتار تێیدا به‌شدار بوون و زۆربه‌یان سه‌ر به لایه‌نی شیعه‌كان بوون.
روونیشیكرده‌وه، سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق سووره‌تی فاتیحه‌یان بۆ كوژراوه‌كه‌كانی هێرشه‌كه‌ی به‌غدا خوێند، دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای له حكومه‌تی عێراق كرد، رێوشوێنی تایبه‌ت بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگرێته‌به‌ر.
باسی له‌وه‌شكرد، شیعه‌كان پڕۆژه یاسایه‌كیان ئاماده‌كردبوو، تێیدا داوا ده‌كه‌ن له‌ماوه‌ی سێ مانگ هێزه بیانییه‌كان بچنه ده‌ره‌وه.
گوتیشی: "هیچ بڕیار و راسپارده‌یه‌ك بۆ ده‌رچوونی هێزه بیانییه‌كان له عێراقدا له په‌رله‌مان ده‌رنه‌چوو".
كۆبوونه‌وه‌كه دوای ئەوە هات شەوی (7ـی شوباتی 2024) لە بەغدا ئۆتۆمبێلێک لە هێرشێکی درۆنیدا کرایە ئامانج لە ناوچەی مەشتەلی رۆژهەڵاتی بەغدا و لە ئەنجامدا سێ کەس کوژران کە دوو سەرکردەی کەتائیبی حزبووڵڵا بە ناوەکانی ئەبو باقر ساعیدی و ئەرکان عەلیاوی لەنێو کوژراوەکاندان و دواتر حزبووڵڵای عێراقی لە راگەیەندراوێکدا کوژرانی ئەو دوو سەرکردەیەی پشتڕاستکردەوە.