کۆتدیڤوار و نایجیریا ململانێی بەدەستهێنانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا دەکەن

کۆتدیڤوار
کۆتدیڤوار

 

ئەمشەو سی و چوارەمین پاڵەوانیەتی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا کۆتایی دێت و نایجیریا و کۆتدیڤوار بۆ بردنەوەی نازناوەکە دەجەنگن.


ئەمشەو کاتژمێر 23:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان، هەڵبژاردەکانی نایجیریا و کۆتدیڤوار لە یاریگەی حەسەن واتارا لە ئابیدجانی پایتەختی کۆتدیڤوار رووبەڕوو دەبنەوە، دەحان بیدا ناوبژیوانی مۆریتانی یارییەکە بەڕێوە دەبات.


کۆتدیڤوار جاری پێنجەمە لە مێژوویدا یاریی کۆتایی دەکات، دوای ئەوەی توانی یاریی پێش کۆتایی لە کۆنگۆی دیموکرات بردەوە، لەلایەن خۆیەوە نایجیریا بۆ جاری هەشتەم لە مێژوویدا گەیشتە یاریی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا دوای ئەوەی بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان لە ئەفریقای باشووری بردەوە.


نۆیەمینجارە لە مێژووی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا دوو هەڵبژاردە لە یاریی کۆتایی رووبەڕوو دەبنەوە کە لە هەمان پاڵەوانیەتی لە قۆناغی کۆمەڵەکان بەرامبەر یەکتر یارییان کردووە.
کۆتدیڤوار دەبێتە یەکەمین هەڵبژاردەی میواندار خۆی بگەیەنێتە یاریی کۆتایی پاڵەوانیەتیەکە لەدوای هەڵبژاردەی میسر کە لە ساڵی 2006 توانی هەمان کار بکات.


هاوکات هاوڕێیانی سێباستیان هالەر دەبنە یەکەمین هەڵبژاردە لە مێژووی جامی ئەفریقا دەتوانن بگەنە یاریی کۆتایی دوای ئەوەی لە قۆناغی کۆمەڵەکان تووشی دوو دۆڕان بوون و وەکو باشترین هەڵبژاردەی سێیەم گەیشتنە قۆناغی 16