مەلا بەختیار: بەدیھێنانی ئامانجە نەتەوەییەكان سەربەخۆیی كوردستانە

kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی كوردستان لە مەڕاسیمی یەكگرتنەوەی حزبی ئایندە و یەكێتی رایگەیاند، یەك رێگە لە بەردەم لایەنە سیاسییەكانی گەلی كوردە ئەویش یەكگرتن و بەدیھێنانی ئامانجە نەتەوەییەكانە بەتایبەتی سەربەخۆیی كوردستان، ئەوەش پێویستی بە ھەوڵی تەواوی لایەنەكان ھەیە.

گوتیشی: "قەدەری ئێمە یەك رێگایە دەبێ ھەموو ھێزە كوردستانییەكان ناوماڵی كورد رێكخەین، ئەو ئەزموونە دیموكراسیە بەرەو ئەوە بەرین لە قۆناغی یەكەم ناوچە كێشە لەسەرەكان دەبێ ئازاد بكەین، ماددەی 140 كە نۆساڵە بەسەردا تێپەڕیوە و دەستی دەستیمان پێدەكەن دەبێ ئیرادەی نەتەوەیمان رۆڵ ببینێ بۆ یەكلاكردنەوەی، ئینجا ریفراندۆم و سەربەخۆیی دێتەپێشەوە".