فڕۆكه‌كانی روسیا كارگه‌یه‌كی چه‌كی كیمیایی داعش ده‌ڕوخینن
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی روسیا كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی كیمایی له نزیك شاری ره‌قه له سوریا له‌ناو ده‌به‌ن.
روسیا ڤیدیۆی بۆردومانێكی فڕۆكه‌كانی له سوریا بڵاو كرده‌وه كه گوایه كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی كیمیایی داعشیان له نزیك شاری ره‌قه‌ی پایته‌ختی رێكخراوه‌كه كراوه‌ته ئامانج و له‌ناویان بردووه.
به‌پێی هه‌واڵێكی روسیا توده‌ی، شه‌ش فڕۆكه‌ی ستراتیژی و مه‌دوا درێژی Tu-22M3 كه له لایه‌ن ناتۆوه به فڕۆكه‌ی بلاینده‌ر ناونراوه، له بنكه‌یه‌كانیان له روسیا هه‌ستاون و سنووری هه‌وایی چه‌ندین وڵاتیان تێپه‌ڕكردووه و هێرشیان كردووه سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی داعش له باشووری رۆژهه‌ڵات، باكوور و باكووری رۆژئاوای شاری ره‌قه.
فڕۆكه‌كانی Tu-22M3 له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی Su-35C و فڕۆكه‌كانی Su-30SM یاوه‌ری كراون، كه له بنكه‌ی سه‌ربازی "حمیمم" هه‌ستاون. هه‌موویان به سه‌لامه‌تی بۆ شوێنی خۆیان گه‌ڕانه‌وه.
به‌پێی راپۆرتێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا، فڕۆكه‌كانیان چه‌ندین مۆڵگه‌ی داعشیان له‌ناو بردوو، له‌وانه كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی كیمیایی، له باكووری رۆژئاوای ره‌قه، كۆگایه‌كی گه‌وره‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی، كۆگای سوته‌مه‌نی و كه‌مپی راهێنانی چه‌كدارانی داعش.
هه‌روه‌ها باس له كوشتنی ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدارانی داعش ده‌كات، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه ژماره‌یان ئاشكرا بكات.
رۆژی هه‌شتی ئاب، شه‌ش فرۆكه ستراتیژییه‌كانی Tu-22M3 له نزیكی شاری پالمیرا هێرشیان كردبووه سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش كه سه‌رچاوه روسییه‌كان باس له ناوبردنی چه‌ندین ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و تۆپ و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و كوژرانی چه‌ندین چه‌كداری داعش ده‌كه‌ن.