ئەمەریکا سێ مووشەکی حووسییەکانی تێکشکاند

سێنتکۆم
سێنتکۆم

K24 – هەولێر:

فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا "سێنتکۆم" رایگەیاند، هێزەکانمان سێ مووشەکی کرووزی حووسییەکانی لە خاکی یەمەن تێکشکاند کە ئامادەکرابوون بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان و هێزی دەریایی ئەمەریکا لە دەریای سوور.

ئەمڕۆ یەکشەممە (11ـی شوباتی 2024) فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا "سێنتکۆم"، لە تۆرێ کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، رۆژی 10ـی شوبات نزیکەی کاتژمێری 5ـی ئێوارە هێزەکانی ناوەندی ئەمەریکا سەرکەوتوو بوون لە بەرگریکردن لەخۆیان ئەویش بە تێکشکاندنی سێ مووشەکی کرووز لەناو خاکی یەمەن کە ئامادەکرابوون بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان و هێزی دەریایی ئەمەریکا لە دەریای سوور.

سێنتکۆم ئاماژەی بەوەشدا، دوو کەشتی بۆمبڕێژکراویشیان لە دەریای سوور بە ئامانج گرت، هاوکات جەختی لەوەشکردەوە هێزەکانی ئەمەریکا ئەو کەشتی و مووشەکانەی کە لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حووسییەکانی یەمەن دەستنیشان کردووە، کە هەڕەشەن بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان هێزی دەریایی ئەمەریکا

فەرماندەکە سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا،  ئەم رێکارانەی کە ئەمەریکا گرتووەیەتەبەر ئازادی کەشتیوانی لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان دەپارێزێت، هاوکات هێزی دەریایی ئەمەریکا لەگەڵ کەشتییە بازرگانییەکانیش سەلامەتر دەبن.