کۆتدیڤوار لە بێهیواییەوە بۆ بردنەوەی نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا

هەڵبژاردەی کۆتدیڤوار
هەڵبژاردەی کۆتدیڤوار

 

لە سیناریۆیەکی دراماتیکی و مێژوویی و چاوەڕواننەکراو، هەڵبژاردەی کۆتدیڤوار بۆ جاری سێیەم لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا دوای ئەوەی یاریی کۆتایی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە نایجیریا بردەوە.

یاریی کۆتایی سی و چوارەمین پاڵەوانیەتی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە یاریگەی حەسەن واتارا لە ئابیدجانی پایتەختی کۆدیڤوار لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی کۆتدیڤوار و نایجیریا بەڕێوەچوو، لە ئەنجامدا کۆتدیڤوار یارییەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە و نازناوەکەی بەدەستهێنا.
کۆتدیڤوار لە دوورەوە گەڕایەوە و بووە پاڵەوان، لە قۆناغی کۆمەڵەکان نزیک بوو ماڵئاوایی بکات، بەڵام دواجار بە یەکێک لە باشترین سێیەمەکانی ئەم قۆناغە بلیتی قۆناغی 16ی بەدەستهێنا، لە کاتێکدا لەم قۆناغە تەنیا سێ خاڵیان بەدەستهێنابوو.


هەڵبژاردەکانی نایجیریا و کۆتدیڤوار لە قۆناغی کۆمەڵەکانیش بەرامبەر یەکتر یارییان کردبوو، لەو قۆناغە نایجیریا توانی سەرکەوتن تۆمار بکات، بەڵام ئەمجارە کۆتدیڤوار تۆڵەی شکستەکەی کردەوە و نازناوەکەی بەدەستهێنا.