گوتەبێژی پێنتاگۆن: وەزیری بەرگری ئەمەریکا لەژێر چاودێری چڕ دایە

K24 - هەولێر

گوتەبێژی پێنتاگۆن، پات رایدەر، رایگەیاند، وەزیری بەرگری ئەمەریکا لوید ئوستن رۆژی یەکشەممە،11ـی شوبات، گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە و لەژێر چاودێری چڕدایە.

گوتەبێژی پێنتاگۆن لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە، 12ـی شوباتی 2024، لوید ئۆستن، "وەزیری بەرگری ئەمەریکا لە بەشی چاودێری چڕ لە سەنتەری پزیشکی سەربازی واڵتەر ڕید خەوێندراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر". ئۆستین پێشتر ڕایگەیاندبوو کە تووشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە.  

پات رایدەر ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆستن "لەلایەن پاسەوانەکانییەوە گواستراوەتەوە بۆ سەنتەری پزیشکی سەربازی نیشتمانی واڵتەر رید بۆ پشکنین، بەهۆی ئەو نیشانانەی کە ئاماژەن بۆ کێشەی فریاگوزاری میزڵدان".

دەشڵێت: "جێگری وەزیری بەرگری و سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشم ئاگادارکردۆتەوە، جگە لەوەش کۆشکی سپی و کۆنگرێسم ئاگادارکردووەتەوە".

رایدەر راشیگەیاندووە، ئۆستن ئەرکەکانی وەزارەتەکەی بە جێگری وەزیری بەرگری کاسلین هیکس سپاردووە.

ئۆستن لە کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمدا دیار نەما، دواتر راگەیەندرا کە ئۆستن تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە و نەشتەرگەری بۆ کراوە، بەڵام ئەوەی سەیر بوو و بووە جێگەی مشتومڕ لە ناوخۆی ئەمەریکا ئەوەبوو دەستنیشانکردنی شێرپەنجە و خەواندنەکەی لە نەخۆشخانە لە سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و بەرپرسان شاردرابووەوە.

بەڵام ئەمجارەیان دوای دوو کاتژمێر لە گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە راگەیەندرا کە ئۆستن لە نەخۆشخانە خەوێندراوە، پات رایدەر گوتەبێژی پێنتاگۆن لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، سوپا و کۆشکی سپی و کۆنگرێس ئاگادارکراونەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمەریکا رووبەڕووی قەیران بووەتەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هێزەکانی لە عێراق و سووریا نزیکەی رۆژانە رووبەڕووی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران دەبنەوە، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ پشتیوانییەکانی واشنتن بۆ ئیسرائیل.