چاودێرانی سیاسی: رەفتارەکانی گرووپە چەکدارەکان شکست بە حکومەتەکەی سوودانی دەهێنن
K24 - هەولێر
چاودێران پێیانوایە به‌رده‌وامی هێرشەکانی گرووپه میلیشیا چه‌كداره‌كان بۆ سەر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا لە عێراق، شكست به حكومه‌ته‌كه‌ی محەممەد شیاع سوودانی ده‌هێنن.
"دانوستانێك كه له‌وانه‌یه له واقعدا به‌ئه‌نجام نه‌گات و شتێكی به‌رجه‌سته‌ی لێ به‌رهه‌م نه‌هێت".. چاودێران به‌مشێوه‌یه خوێندنه‌وه بۆ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی بۆ رێكخستنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن و به‌رده‌وامی هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به راگه‌یاندنی نیمچه جه‌نگێك ناوده‌به‌ن. وێڕای هه‌وڵی ئه‌و گرووپانه بۆ سه‌پاندنی هه‌ژموونی خۆیان به‌سه‌ر زۆرێك له فراکسیۆنە سیاسییه‌كانیی پەرلەمانی عێراق.
نه‌جم ئه‌لقه‌ساب، پسپۆڕی ئه‌منی و سیاسی دەڵێت، "هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ندێك لایه‌نی خاوه‌ن چه‌ك بۆ ناچاركردنی هێزه سیاسییه‌كان بۆ ئاماده‌بوون له ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌م بڕیار و ئه‌و بڕیار، هیچ سوودێكی بۆ پرۆسه‌ی دیموكراتی نییه كه باسی لێوه ده‌كه‌ن، دواتر ئه‌گه‌ر پێویست بێت حكومه‌ت بڕیاری ژماره 18ی ساڵی 2022 بۆ ده‌ركردنی هێزه ئه‌مركییه‌كان له عێراق جێبه‌جێ بكات، ئه‌وا نابێت به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه تووڕه‌یی ئه‌مه‌ریكای به‌دواوه بێت، چونكه به‌مشێوه‌یه ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنیی له‌سه‌ر ژیان خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی ده‌بێت".
ئه‌و فشارانه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان له‌سه‌ر لایه‌نه‌كان ده‌یسه‌پێنن به‌پێوه‌رێكی زیاتر له حكومه‌تیش ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش مانای برینداركردنێكی گه‌وره‌یه بۆ سوودانی و حكومه‌ته‌كه‌ی و زیانێكی گه‌وره‌شه بۆ دانوستانێك، چونكه لاوازی حكومه‌ت به‌رامبه‌ر به‌و گرووپه چه‌كدارانه ده‌رده‌خات.
د. سه‌ڵاح بوشی، پسپۆڕ له‌بواری سیاسی باس لەوە دەکات، "بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی دەسەڵاتی جێبەجێکردندایە و هه‌ر ئه‌ویشه خاوه‌ن هه‌ڵوێستی فه‌رمیی ده‌وڵه‌ته و هەوڵی چۆڵکردنی هێزە بیانییەکان لە خاکەکانی عێراقدا دەدات. دەسەڵاتی جێبەجێکردن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بەدوای چارەسەرکردنی کێشەکانه‌وه‌یه، بۆ ئەوەی هیچ بیانوویەك بۆ ئه‌و لایه‌نانه نه‌مێنێت، كه هه‌وڵی جه‌نگ ده‌ده‌ن. بگەڕێن".
له به‌رده‌وامی گرووپه چه‌كداره‌كان له هێرشكردنه سه‌ر بنكه و نێرده بیانییه‌كان له عێراق، به‌گوته‌ی چاودێران ئه‌وه‌ی له چاره‌نووسی دانوستانه‌كانی حكومه‌تی عێراق لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی نووسراوه، شكتسێكی راسته‌قینه‌یه.