پەرلەمانتارێک: لێپرسینەوە لە وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەکەین

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق

K24 - هەولێر

لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان رایگەیاند، رێکارەکانی لێپرسینەوە لەگەڵ وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەستپێدەکات، بەهۆی گومانی گەندەڵی لە فایلەکانی سەبەتەی خۆراک و تەندروستی و نەوت و گەرمکەرەوە و خۆراک.

ئەمڕۆ دووشەممە، 12ـی شوباتی 2024، ڤیان دەخیل، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان، بە رۆژنامەی "الصباح"ـی راگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنی بوونی چەندین فایلی گەندەڵی لە وەزارەتی کۆچ وکۆچبەران، لیژنەکان کار بۆ ئەو ژمارە واژووە دەکەن کە کۆکراوەتەوە بۆ لێپرسینەوە لەگەڵ وەزیری کۆچ و کۆچبەران. ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی پشووەکانی یاسادانان و رێکارەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان رێگری کراوە لەو لێکۆڵینەوەیە، بەڵام لیژنەکە لە ئێستادا ئامادەن لە پرۆسەی لێکۆڵینەوە".

دەخیل ئاشکرایکرد: "هەموو ئەو بڕە پارەیەی کە رێکخراوەکانی مەدەنی و نێودەوڵەتییەکان بەخشیویانە بە ئاوارەکان چۆتە گیرفانی گەندەڵکاران"، ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی کۆچبەران نەوتی سپی بەسەر خەڵکدا دابەشکردووە بۆ گەرمکردنەوە و چێشت لێنان، پلەی رۆن بەپێی شیکاری کیمیایی کە گریمانە دەکرێت بۆ ئەوەی 2000 یەکە بێت، بەڵام ئەوەی دراوە بە ئاوارەکان دەگاتە 3700 یەکە ئەمەش مەترسی لەسەر ئەو ئاوارانە دروستدەکات، کە لەژێر چادردا دەژین و لە یەکترەوە نزیکن و ئەو چادرەش لە نایلۆن دروستکراوە و دەتوانێت بە ئاسانی کارەساتی مرۆیی دروستبکات".

ڤیان دەخیل ئاماژەی بەوەشدا، ئەو داواکارییەی کە ئاراستەی وەزارەتی کۆچبەران کرا بۆ گۆڕینی کوالێتی نەوتی سپی کوالیتی باش نەبووە، وەڵامی وەزارەتی نەوتیش ئەوە بوو (ئەو نەوتە لە ئێستادا بەردەستە)، ئەمەش وەڵامێکی قبوڵنەکراوە لەلایەن وەزارەتێکەوە بۆ ئاوارەکان، جگە لەوەی بۆ ماوەی 10 ساڵ چادرەکان نەگۆڕاون، "کە دەبێت جارجارە بیگۆڕدریت".

راشیگەیاند، "سەبەتەی خۆراکی نا تەندروست بەسەرچوو بۆ ئاوارەکان بەکارهاتووە کە بۆ هیچ مرۆڤ گونجاو نییە"، جەختی لەوەشکردەوە، "فایلەکان ئامادەن بۆ لێکۆڵینەوە و فایلی دیکەیان بۆ زیاد دەکرێت، لەوانە رۆن و نەوتی سپی و فایلی تەندروستی و خۆراکییەکان." لەلای خۆیەوەش، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران دوێنێ شەممە، (200) کەلوپەلی باشی بەسەر خێزانە گەڕاوەکاندا دابەشکرد، بەتایبەت بەسەر ناوچە تازە نیشتەجێبووەکانی شنگال لە سنوری پارێزگای نەینەوا، لە جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومی وەزارەتدا، ئەو هاوکارییەکانی لەخۆگرتبوو. بەگوێرەی بەیاننامەیەکی وەزارەت، ساردکەرەوەی 14 پێی، خواردن، فڕن، و شاشەی پلازما.