هەولێر لە دێربی هەرێمی کوردستان میوانداریی نەورۆز دەکات

یاریی هەولێر و نەورۆز
یاریی هەولێر و نەورۆز

ئەمڕۆ دووشەممە لە گەڕی سێزدەیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق یانەی هەولێر لە یاریی دێربی هەرێمی کوردستان لە یاریگەی فرەنسۆ هەریری کاتژمێر 16:30 میوانداری یانەی نەورۆزی سلێمانی دەکات.

هەولێر تەواوی ئامادەکارییەکانی بۆ ئەم یارییە کردووە و رۆژێک بەر لە یارییەکە دوایین یەکەی مەشق و راهێنانی لە یاریگەی خۆی ئەنجام دا، یانەی نەورۆزیش دوو رۆژە گەشتی هەولێری کردووە و ئێوارەی یەکشەممە دوایین یەکەی راهێنانی لەسەر یاریگەی فرەنسۆ هەریری ئەنجام دا.

هەولێر لە کاتێکدا ئەم یارییە دەکات لە دوازدە یاریی رابردووی تەنیا سێ سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، شەش یاریشی دۆڕاندووە و لە سێ یاریشدا یەکسان بووە و بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ لە خانەی هەژدەیەمی ریزبەندییەکە دەبینرێت، لەلایەن خۆیەوە نەورۆز دۆخی باشترە و ئەم یانەیە لە دوازدە گەڕی رابردوو 19 خاڵی کۆکردووەتەوە و لە خانەی شەشەمی ریزبەندییەکە دەبینرێت.

مێژووی یارییەکانی نێوان هەولێر و نەورۆز لە خولی عێراق
مێژووی یارییەکانی نێوان هەولێر و نەورۆز لە خولی عێراق

هەولێر و نەورۆز لە مێژوویاندا لە خولی عێراق چوار یارییان بەرامبەر یەکتر کردووە، نەورۆز دوو سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و یارییەکیشی بەرامبەر هەولێر دۆڕاندووە و لە یارییەکیشدا یەکسان بوون.

 

یارییەکە راستەوخۆ لە فەیسبووکی کوردستان24 بە کۆمێنتاری هەرێم قەرەناوی دەگوازرێتەوە
یارییەکە راستەوخۆ لە فەیسبووکی کوردستان24 بە کۆمێنتاری هەرێم قەرەناوی دەگوازرێتەوە