پۆلیسی هه‌ولێر كه‌سێك به تاوانی ئه‌نجامدانی دزیكردن له پێنج ماڵ ده‌ستگیرده‌كات
K24 - هەولێر:
پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌نجامدانی چه‌ند تاوانێكی دزیكردن له دوو گه‌ره‌كی جیاوازی شاری هه‌ولێر بڵاوبووه‌وه، ده‌ستبه‌جێ تاوانباره‌كه ده‌ستگیرده‌كات و دڵنیاییش ده‌داته هاووڵاتییان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاند، دوێنێ (یه‌كشه‌ممه 11ـی شوباتی 2024)، له‌یه‌ك كاتدا له پێنج ماڵ له‌هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی دێی زانكۆ و مامۆستایان زانكۆ چه‌ند تاوانێكی دزیكردن ئه‌نجام ده‌درێت و دادخواز و سكاڵاخوازه‌كان روو له پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ده‌كه‌ن، له‌ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێر تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیرده‌كرێت.
پۆلیسی هه‌ولێر ده‌شڵێت: تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیركراوه و پێشینه‌ی تاوانی هه‌یه و هه‌ڵساوه به دزینی بڕێكی زۆری پاره و زێڕی هاووڵاتییان له‌و دوو گه‌ڕه‌كه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، تۆمه‌تباره‌كه هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی رووخسار و شوێنپه‌نجه‌ی تاوانه‌كه‌ی دابوو، تاكو ئاسه‌واری تاوانه‌كه‌ی ون بێت.
دووپاتیشیكرده‌وه، تۆمه‌تبار دانی به تاوانه‌كه‌ی داناوه.
پۆلیسی هه‌ولێر دڵنیاییش ده‌داته هاووڵاتییان كه تۆمه‌تباره‌كه به فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌ستگیركراوه.