سامی رێكانی: كورد و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانن
K24 - هەولێر:
شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، كورد و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان باجی به‌رژه‌وه‌ندی رژێمه ئیسلامیی و عه‌لمانییه‌كانی ناوچه‌كه ده‌ده‌ن و بوونه‌ته دوو دۆزی قوربانی.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 12ـی شوباتی 2024) سامی رێكانی، شرۆڤه‌كاری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له گوتاره‌كه‌یدا سه‌رنجی خسته سه‌ر دوو پرس به‌ر له‌وه‌ی ناوچه‌یی بن په‌یوه‌ندییان به مێژووی ئیسلامی و بابه‌تی دیكه هه‌یه، ئه‌ویش دۆزی گه‌لی كورد و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بوو، وه‌ك دوو دۆز كه بوونه‌ته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و باجی رژێمه ئیسلامی و عه‌لمانییه‌كان ده‌ده‌ن.
سامی رێكانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، چاره‌سه‌رنه‌كردنی پرسی كورد و دۆزی فه‌ڵه‌سین، بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه ئاڵۆز بێت و وڵاتان پاكتاوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بكه‌ن.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، سێگۆشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، توركیا و عه‌ره‌ب له یه‌ك كاتدا دۆزی فه‌ڵه‌ستین بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان به‌كار ده‌هێنن و له دژی یه‌ك به‌كاریده‌هێنن.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كه چاوتێڕینی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی له رووی جوگرافیا و ئابووری و سه‌قامگیری له‌سه‌ره.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان وتارێکی گرنگی پێشکەشکرد و پەیامێکی ئاراستەی هەموو سەرکردەکانی جیهان کرد و رایگەیاند، کورد داوایەکی رەوای هەیە بۆ مافی چارەی خۆنووسین و تیشکی خستەسەر پرسە هەنووکەییەکانی ناوچەکە و جیهان.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتیشی: "من پێم وایە لێرەدا چوار هەنگاو بۆ ئەو پێشکەوتنە هەن، کە هەموومان هەوڵی بۆ دەدەین، ئەوانیش: سەقامگیری سیاسی، ئاسایش، پێشکەوتنی ئابووری و رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییە ژینگەییەکانە. ئەمانە پرسگەلێکی ئاڵۆزن، بەڵام چارەسەرکردنیشیان پێویستی بە رێبازێکی تایبەت بە هەر یەکێکیان هەیە".
لەبارەی رێزگرتن لە مافی گەلان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بە روونی پەیامێکی ئاراستەی جیهان کرد و رایگەیاند: "گەلان چ لەسەر ئاستی تاک یانیش کۆمەڵ چاویان لە مافی خۆیانە بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن. مافی چارەی خۆنووسین پاڵنەرێکی سەرەکییە بۆ سرووشتی مرۆڤ، پێویستیمان بە دەستەبەرکردنی ژینگەیەکە کە هاووڵاتی بتوانێت تێیدا بە ئاسوودەیی بژیت".
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی باسی لە کێشەی فەڵەستین کرد و رایگەیاند، ئەگەر پێشتر رێز لە مافە بنچینەییەکانیان گیرابایە، نەهامەتییەکانی ئێستا رووینەدەدا، گوتیشی: دەکرێت هەمان پێناسە بۆ گەلی کوردیش بکرێت. ئێمەش داوایەکی رەوامان هەیە بۆ بڕیاردان لە مافی چارەی خۆنووسین. دۆست و هاوپەیمانەکانمان دانیان بەو مافەدا ناوە، بەڵام لە هەمانکاتدا پێمان دەڵێن، زەرورەتە سیاسییەکان کۆسپ دەخەنە بەردەم هاوکارییەکانیان و رێگرن لە بەردەم دادپەروەی مێژوویی‌دا".