هاتووچۆی هەولێر لە ئاسمانەوە چاودێری شەقامەکان دەکات

K24 - هەولێر

بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، بۆ کۆنترۆڵکردنی شەقامەکان و رێکخستن+ەوەی هاتووچۆ، هەروەها سیستەمی رێکخستن و چاودێری هاتووچۆ لە رێگای فڕۆكە دەستپێدەکات، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێریش رایدەگەیەنێت، جیا لەوەی بەمجۆرە ئاگاداری سیستەمی هاتووچۆ دەبن، بۆ فریاگوزاری خێراش  سیستەمەکە یارمەتیدەر دەبێت.

لەوبارەوە هێمن ئەمین، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، "لەمەودوا هێلیکۆپتەر بەکاردەهێنین، بۆ ئەوەی بتوانین لە ئاسمانەوە چاودێری رێگاوبان و شەقامەکانی هەولێر بکەین ، لەوکاتانەی کە ججەنجاڵی روودەدا یاخود بزانین چ شەقامێک لۆدی زۆر لەسەرە، بۆ ئەوەی پەیوەندی راستەوخۆمان لەگەڵ فڕۆکەوانەکان هەبێت و ئاگادرمان بکەنەوە کە ئەو شەقامە جەنجاڵی لێدروست بووە".

گوتەبێژەکەی هاتووچۆی هەولێر گوتیشی: کە لە ئاسمانەوە سەیر بکەی زیاتر بۆت دەردەکەوێت جەنجاڵیەکە بەهۆی چیەوەیە، تاوەکو تیمەکان لەسەر زەوی بتوانن فریای ئەو شوێنە بکەون و کۆتایی بە جەنجاڵییەکە بهێنن.

ئامادەکاری دەکەن بۆ دەسپێکردنی پلانیكی تر لە بەریوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ، بەکارخستنی سیستەمی هاتوچۆی ئاسمانیە ، ئەمجارەیان لە رێگای فرۆکەوە ، هەولی کۆنترۆڵی شەقامەکان و هاتوچۆی ناو شار دەدرێ ، بە گوتەی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ، ئەم هەنگاوە نوێیە بۆ خزمەتی زیاتر و ئاگاداربوونە لە رەوشی هاتوچۆ.

هاووڵاتییەک بەناوی شێروان تەها، بەکوردستان24ـی راگەیاند، سیستەمەکە زۆر باشە کە لە ئاسمانەوە چاودێری هاتووچۆ دەکرێت، ئەمە سەرەرای ئەوەی شەقامەکانی 120 مەتری و 150 مەتری جەنجاڵیان کەمکردووەتەوە بەڵام ئەو سیستەمە زۆر پێویستە.