هاووڵاتییانی کوردی کەرکووک لە نەبوونی خزمەتگوزارییەکان نیگەرانن

هاووڵاتییانی کوردی گەڕەکی دەروازەی کەرکووک لە نەبوونی خزمەتگوزارییەکان نیگەرانن (وێنە: هێمن دەلۆ - کوردستان24)

K24 - هەولێر

هاووڵاتییانی کوردی گەڕەکی دەروازەی کەرکووک لە نەبوونی خزمەتگوزارییەکان نیگەرانن. ئاماژە بەوەش دەدەن، ئیدارەی سەپێندراوی کەرکووک جیاوازی لە نێوان پێکهاتەکاندا دەکات و هاووڵاتییانی کوردی پشتگوێخستووە.

دانیشتووانی گەڕەکی دەروازەی شاری کەرکووک، کە گەڕەکێکی کوردنشینە، لە نەبوونی خزمەتگوزارییەکان نیگەرانن. ئەوان دەڵێن، ئیدارەی سەپێندراوی کەرکووک گەڕەکە کوردنشینەکانی فەرامۆشکردووە و، بە هاووڵاتییانی پلە دوو و سێ تەماشە دەکات.

دانیشتوویەکی گەڕەکی دەروازە بە هێمن دەلۆ، پەیامنێری کوردستان24ـی راگەیاند، ئیدارەی سەپێندراوی کەرکووک جیاوازی زۆر لە نێوان پێکهاتەکانی شارەکەدا دەکات و، هیچ خزمەتی کورد ناکات. وەکو خۆی گوتی، ئەو ئیدارەیە "هەوڵی لەناوبردنمان دەدات، ئەگەر وانەبووایە بارودۆخمان ئێستا ئاوا نەدەبوو".

ئەو هاووڵاتییە کوردە ئاماژەی بەوەش کرد، "ئاومان نییە، رێگاوبانەکانمان زۆر خراپن. لەبەر خراپی رێگاوبانەکانمان، منداڵەکانمان ناتوانن بچنە قوتابخانە، هەموو گیانیان دەبێتە قوڕ و لیتە. هەروەها بوونی پیساتییەکی زۆر ناخۆش دەکەین و بێزاری کردووین".

دانیشتوویەکی دیکەش ئەوەی خستەڕوو، "زۆرینەی دانیشتووانی گەڕەکی دەروازە خەڵکی هەژار و کەمدەرامەتن. زیاتر لە 10 جار چووەمەتە شارەوانی بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەکانمان بۆ بگەیەنن و بارودۆخمان باشتر بکەن، هەر دەڵێن، 'بەسەر چاو دێین بۆتان چاک دەکەین' کەچی دواتر کەس نایەت و هیچ ئەنجامی نەبووە".

بە گوتەی دانیشتووانی ئەو گەڕەکە کوردنشینە، گەڕەکە عەرەب و تورکماننشینەکانی کەرکووک، "هەموو شتێکیان بۆ کراوە، بەڵام هیچ بۆ گەڕەکە کوردنشینەکان نەکراوە. نادادپەروەرییەکی زۆر لە گەیانی خزمەتگوزارییەکاندا هەیە. خەڵکی کەرکووک هەمووی ئاگاداری ئەم نادادپەروەرییە. ئێمە وەکو کورد هەرگیز جیاوازیمان نەکردووە، بەڵام ئەوان دەیکەن".

ئەوان باس لەوە دەکەن، له‌و ناوچانه‌ی زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی كورد نین، بەدەگمەن خەڵک دەبینی گلەیی لەنەبوونی خزمەتگوزاری هەبێت. ‎هەر هەمان شار، بەڵام گەڕەك و ناوچەکە سەدا سەدی دانیشتووانەکەی کوردن، لە دوای 16ی ئۆکتوبەری 2017ـەوە تاکو ئێستا هیچ جۆرە خزمەتگوزارییەکیان بۆ نەکراوە.

بۆ ساڵی 2021 كەركووك زیاتر لە 700 ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە، بەڵام بە نادادپەروەری بۆ گەڕەك و ناوچەکانی کەرکووك خەرجكراوە، گەڕەكە کوردییەكان بێ بەشکراون لە خزمەتگوزاری، بۆیە بەشێک لە دانیشتوانی گەڕەکە کوردییەکان بەناچاری و لەسەر گیرفانی خۆیان خزمەتگوزاریان بۆ گەڕەکەکانیان دابینکردووە.