ئانچیلۆتی: رەنگە ئەمساڵ ببێتە باشترین وەرزی من
له یاریی چوونی قۆناخی شازده‌ی چامپیۆنزلیگ ئەمشەو چامپیۆنزلیگ ده‌ستپێده‌كاته‌وه ریال مه‌درید لە دەرەوەی یاریگەی خۆی كاتژمێر 23:00 به‌بێ بێلینگهام و رۆدیگێر ده‌بێته میوانی لایپزیگی ئه‌ڵمانیا.
ریال مه‌درید بۆ یاریی یەكەمی قۆناغی 16ـی چامپیۆنزلیگ روودەكاتە یاریگەی رێدبۆڵ ئارینا و ده‌بێته میوانی لایپزیگ، ئەمەش لە كاتێكدایە ریال مه‌درید به یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م گه‌یشته قۆناخی شازده و لایپزیگیش له كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌م پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا و گه‌یشته ئه‌م قۆناخه.
ریال مه‌درید به‌بێ جود بێلینگهام و ئانتۆنی رۆدیگێر گه‌شتی ئه‌ڵمانیای كردووه پێكانه‌كانی میلیتاو و كۆرتوا و ئالباش درێژخایه‌نه و ده‌مێكه دابڕاون، به‌ڵام كارڤاخال و ناچۆ فێرناندێز گه‌ڕاونه‌ته‌وه و گه‌شتیان كردووه و بۆ یارییه‌كه‌ش ئاماده‌ن.
كارلۆ ئانچیلۆتی: چامپیۆنزلیگمان خۆشدەوێت
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا پێش یارییەكەی ئەمشەو، راهێنەرە ئیتاڵییەكەی ریال مەدرید رایگەیاند تیپەكەی بە تەواوەتی ئامادەیە، دەشڵێت: دەزانم چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو یارییە دەكەین.
ئانچیلۆتی گوتیشی: به روحیه‌تێكی به‌رزه‌وه ده‌چینه ئه‌م یارییه، چامپیۆنزلیگ ئه‌و پاڵه‌وانییه‌تییه‌یه كه خۆشمان ده‌وێت و ده‌مانه‌وێت ئه‌نجامی باش به‌ده‌ست بهێنین، پێش هه‌موو شتێكیش پێویسته به‌رگییه‌كی زۆر باش به‌رامبه‌ر لایپزیگ بكه‌ین، ئه‌وان تیپێكی زۆر هێرشبه‌ری ترسناكن، ره‌نگه ئه‌مه باشترین وه‌رزی من بێت له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید، بەوپێیەی له شه‌ش مانگی رابردوو ته‌نیا دوو یارییمان دۆڕاندووه.
ئانچیلۆتی هێمای بۆ ئەوەش كرد كە ئێستا هیچ یاریزانێك گله‌یی ناكات و سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانیش رۆڵی خۆیان هه‌یه، دەشڵێت: ڤینیسیۆس ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام هاوشێوه‌ی یارییه‌كه‌ی جیرۆنا یاریی بكات ئه‌وا ده‌بێته باشترین یاریزانی جیهان و هیچ یاریزان و تیپێك له جیهان ناتوانێت رایبگرێت.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئانچیلۆتی لەبارەی ناوەراستكارە ئەڵمانییەكەی یانەكەی گوتی: ناتوانم بڵێم چ وه‌رزێك باشترین وه‌رزه بۆ تۆنی كرووس ئه‌و نزیكه‌ی 10 ساڵه به هه‌مان شێواز یاریی ده‌كات و هه‌روا ئاستی به‌رز بووه، له كۆتایی وه‌رزیش هه‌ر بڕیارێك بدات پێویسته رێزی لێ بگرین، زۆر یاریزان هه‌یه ده‌یه‌وێت له ئه‌وپه‌ڕی ئاستی خۆی وازبهێنێت.
لە كۆتایی قسەكانیدا ئانچیلۆتی رایگەیاند كە ئەو دەزانێت چۆن یاریزانه‌كانی بۆ یارییە گرینگەكان ئاماده ده‌كات، دەشڵێت: هه‌میشه یاریزانەكانم به برسێتی ده‌یانهێڵمه‌وه، ئه‌وانیش هه‌موو شتێك قبووڵ ده‌كه‌ن و بۆ هه‌موو جه‌نگێك ئاماده‌ن، به‌بێ بێلینگهامیش یانه‌كه‌م باش یاریی ده‌كات، له پێشوو له چوار یاریی به‌بێ ئه‌و توانیمان چوار سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین.
له مێژووده ریال مه‌درید و لایپزیگ له دوو یاریی چامپیۆنزلیگ رووبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌ته‌وه ئه‌ویش وه‌رزی رابردوو له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان بوو، هەریەكەیان سه‌ركه‌وتنێكیان تۆمار كرد، له دواین 9 یاریی لایپزیگ له یاریگه‌ی خۆی حه‌وت سه‌ركه‌وتن و دوو دۆڕانی تۆمار كردووه، ریال مه‌دریدیش له دواین شه‌ش یاریی چامپیۆنزلیگ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان پێنجیان بردووه‌ته‌وه و له پێنج یارییان دوو گۆڵ یان زیاتریان كردووه.