دادگای تاوانی نێودەوڵەتی: ئیسرائیل هیچ گۆڕانکارییەکی لە هەڵسوکەوتەکانیدا نەکردووە

K24 - هەولێر

داواکاری گشتی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، رایگەیاند دادگاکە "بە وردی لێکۆڵینەوە لە هەر تاوانێک دەکات کە لە غەززە ئەنجام دراوە."

كەريم ئەحمەد خان لە پلاتفۆڕمی ئێکس رایگەیاند، هەروەک چەند جارێک جەختم کردۆتەوە، ئەوانەی پابەندی یاسا نین پێویست ناکات دواتر سکاڵا بکەن کاتێک نووسینگەکەم دەچێتە نێو ئەو فەرمانەی کە بۆم دەرچووە"، مەبەستی دەستبەکاربوونیەتی وەکو سەرۆکی دادگاکە.

داواکاری گشتی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە راپۆرتەکانی هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر شاری رەفەح لە باشووری کەرتی غەززە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو کاتەی کە لەساڵی رابردوو سەردانی فەڵەستینی کردووە، ئیسرائیل "هیچ گۆڕانکارییەکی لە هەڵسوکەوتەکانیدا نەکردووە".

باسی لەوەشکرد "ئەوانەی بەرپرسن لە تاوانەکان بەگوێرەی یاسایی رۆما دادگایی دەکرێن، ئەم کارەش بە شێوەیەکی بەپەلە بەرەوپێش دەبرێت".

خان نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە راپۆرتەکانی ئیسرائیل لەسەر بۆردومانکردنی رەفەح و ئەگەری هێرش بۆ سەر شاری غەززەی باشوور.

وەزارەتی تەندروستی غەزە رایگەیاند ژمارەی کوژراوانی فەڵەستینییەکان بەهۆی شەڕی ئیسرائیلەوە لە غەزە بۆ 28،340 کەس بەرزبووەتەوە. ژمارەی بریندارانیش 34 هەزار کەسی تێپەڕکردووە.