په‌یمانگه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی: جیهان به دۆخێكی مه‌ترسیدار و هه‌ستیار تێپه‌ڕده‌بێت
K24 – هەولێر:
په‌یمانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی كه باره‌گاكه‌ی له له‌نده‌نه رایده‌گه‌یه‌نێت، جیا له زیادبوونی تێچووه سه‌ربازییه‌كان، به‌رده‌وامی جه‌نگه‌كانی غه‌ززه، ئۆكرانیا و ئاڵۆزییه‌كانی ده‌وروبه‌ری چین، زه‌نگی مه‌ترسی گه‌وره‌ن بۆسه‌ر جیهان.
له دوو توێی راپۆرتێكدا به‌ناونیشانی (هاوسه‌نگی سه‌ربازی) كه په‌یمانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ توێژینه‌وه‌ی ستراتیژیدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، جیهان چووته نێو ژینگه‌یه‌كی ئه‌منی ئاڵۆزی پڕ له گۆڕانكاری.
راپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، دۆخی ئێستا له بواری ئاسایشی سه‌ربازی، مه‌ترسیداره و پێشبینی ده‌كرێت بۆ ده‌ستكه‌وتنی داواكارییه‌كانیان، زۆبه‌ی جیهان په‌نا بۆ هێزی سه‌ربازی ببه‌ن.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، دوای دوو ساڵ له به‌رده‌وامی جه‌نگی ئۆكرانیا، رووسیا سێ هه‌زار زرێپۆشی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام ئۆكرانیا له رێگه‌ی هاوپه‌یمانه رۆژئاواییه‌كان و ئه‌مه‌ریكا، چه‌كی كوالێتی به‌رزی به‌رده‌وام ده‌ستده‌كه‌وێت.
باسی له‌وه‌شكردووه، به رێژه‌ی له‌سه‌دا 9 تێچووه سه‌ربازییه‌كان له جیهاندا زیادیان كردووه، كه ده‌كاته 2200 ملیار دۆلار، كه ئه‌و ژماره تاكو ئێستا تۆمار نه‌كراوه.
به‌هۆی جه‌نگه‌كانی ئۆكرانیا، غه‌ززه، ده‌ریای سوور، ناكۆكییه‌كانی هه‌ردوو كۆریا، پشێوییه‌كانی ده‌وروبه‌ری چین، شه‌ڕی سوودان و ژماره‌یه‌ك ئاڵۆزی دیكه، جیهان به دۆخێكی هه‌ستیار تێپه‌ڕ ده‌بێت.