دایكی ئێمباپێ هەڕەشە لە ریال مەدرید دەكات

فایزە ئەلعەماری دایكی كلیان ئێمباپێ هێرشبەری پاریس سانجێرمان
فایزە ئەلعەماری دایكی كلیان ئێمباپێ هێرشبەری پاریس سانجێرمان

دایکی کلیان ئێمباپێ هێرشبەری پاریس سانجێرمان هەڕەشە لە بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید دەکات، ئەگەر مووچەی كوڕەكەی زیاد نەکەن بە درێسی یانەكەیان نایبینن.
ساڵانێکە بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا، هەوڵی گواستنەوەی کلیان ئێمباپێ دەدەن، یانە ئیسپانیەکە دەیەوێت هاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە بێ بەرامبەر بگوازێتەوە ریزەکانی، بەڵام تا ئیستا ئەم چیرۆكە نەگەیشتووەتە خاڵی كۆتایی.
رۆژنامەی ئاتڵێتیکی ئینگلیزی زانیاری دەستکەوتووە، فایزا عەماری دایک و بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانە فەرەنسیەکە، هۆشداری داوەتە یانە شاهانەکە، ئەگەر ئەو ئۆفەرەی بۆ کوڕەکەیان ئامادەکردووە زیادی نەکەن، رێگە نادات کوڕەکەی پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.
سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە، بەرپرسانی ریاڵ مەدرید ئامادەن ساڵانە نزیکەی 26 ملیۆن یۆرۆ وەکو مووچەی پێشکەشێ ئێمباپێ بکەن لەگەڵ 130 ملیۆن یۆرۆ وەكو شیرینی گرێبەستەكەی كە یانەی ریال مەدریدی هەڵبژاردووە، لە کاتێکدا ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەکەی، ساڵانە نزیکەی 70 ملیۆن یۆرۆ مووچەی هەیە.
پێگەی فووت مێركاتۆی فەرەنسا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە دایكی كلیان ئێمباپێ لە هەڵسوكەوتەكانی فلۆرێنتینۆ پێرێز توڕەبووە و بیر لەوە دەكاتەوە داهاتووی كوڕەكەی لە نێوان بارسێلۆنا، لیڤەرپوول و پاریس یەكلایی بكاتەوە.
كلیان ئێمباپێ 25 ساڵ، لە هاوینی 2018 لە یانەی مۆناكۆ بە بەهای 180 ملیۆن یۆرۆ روویكردە پاریس سانجێرمان، لەگەڵ ئەو یانەیە لە كۆی 287 یاری، 240 گۆڵ و 104 ئاسیستی كردووە.

كلیان ئێمباپێ هێرشبەری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمان
كلیان ئێمباپێ هێرشبەری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمان