قه‌یرانی دارایی كاسبكارانی ره‌نج به‌خه‌ساركردووه‌

ئەوەی رۆژانە بە دەستیدێنێت، زۆر لەوە كەمترە خێزانێكی 6 كەسی پێ بژێنێت
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/ffca6253-de9d-4ba6-9525-25bac26c6824/KasbkaraniHewler.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

بەردەوام بوونی قەیرانی دارایی نەك تەنھا كاریگەری لە سەر بازار و گەورە بازرگانەكان كردووە بەڵكو كاسبكار و دەستگێڕه‌كانیش بە دەست بێ بازاڕییەوە دەناڵێنن.

یەكێك لە و كاسبكارانەی ماوەی دە ساڵە لە بەر گەرما و سەرما كەلوپەلەكانی لەسەر ئەم شەقامانەی دادەنێت، باس لەوە دەكات رۆژانە بۆ دەستكەوتنی 250 دینار یان 1000 دینار خێر لە سەعات 7 بەیانی تا 7ی ئێوارە لە سەر ئەم شەقامەیە.

یەكێكی دیكه‌ لە كاسبكارەكانی سەر ئەم شەقامە باس لەوە دەكات, ئەوەی رۆژانە بە دەستیدێنێت, زۆر لەوە كەمترە خێزانێكی  6 كەسی پێ بژێنێت و بە كوڵه‌مه‌رگی ده‌ژین.