سێ مانگە پەرلەمانی عێراق بێ سەرۆکە و لایەنەکان هۆکارەکەی بۆ دادگای فیدراڵی دەگەڕێننەوە
K24 - هەولێر
هێزه سیاسییه‌كانی عێراق پێیانوایه، لێكتێنه‌گه‌یشتنی هێزه سیاسییه‌كان و ده‌ستێوه‌ردانی دادگای فیدراڵی له پرسه سیاسییه‌كان هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌ڵنه‌بژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی عێراقن.
سێ مانگ به‌سه‌ر بڕیاره له‌ناكاوه‌كه‌ی دادگای فیدراڵی و دوورخستنه‌وه‌ی محه‌ممه‌د حه‌لبووسی له پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئه‌ندامێتی په‌رله‌مان تێده‌په‌ڕێت. له‌وكاته‌وه لایه‌نه سیاسییه‌كان نه‌یانتوانیوه ئه‌م پرسه یه‌كلاییبكه‌نه‌وه و سه‌رۆكێكی نوێ بۆ په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرن. هۆكاری سه‌ره‌كیش بۆ بڕیاره چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی دادگای فیدراڵی ده‌گه‌ڕێننه‌وه، كه هێشتا دیارنییه كه‌ی ئه‌م پرسه یه‌كلاییده‌كاته‌وه.
به‌بڕوای چاودێرانی سیاسی، ده‌ستی سیاسی له‌پشت دره‌نگ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانه‌وه‌یه، به‌تایبه‌تی له‌نێوان سووننه و شیعه‌كاندا، كێشه‌كه‌ی هێنده‌یتر ئاڵۆز و بێچاره‌كردووه. به‌جۆرێك شیعه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر به‌ده‌ستیانه‌وه بمێنێـته‌وه، تاكو ئه‌و پڕۆژه‌یاسایانه‌ی به‌دڵیانه به‌بێ دژایه‌تیكردن تێپه‌ڕێنن. هاوكات رێگریش له تێپه‌ڕاندنی ئه‌و پڕۆژه‌یاسانه ده‌كه‌ن كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی پێكهاته و لایه‌نه‌كانی دیكه‌دایه، له‌وانه، پڕۆژه‌یاسای نه‌وت و گاز، لێبووردنی گشتی، هه‌مواری یاسای بودجه و ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسای دیكه.
ده‌ستی ده‌ره‌كی چ به‌خێر و شه‌ڕ به‌ده‌ر نییه و له‌و كێشمه‌كێشه‌ی له‌ناو په‌رله‌مانی عێراقدا هه‌یه، به‌تایبه‌تی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان. ئه‌مه‌ش هانی هێزه‌كان ده‌دات به‌ره‌و چاره‌سه‌رێك هه‌نگاو بنێن تاكو سه‌رۆكی نوێ هه‌ڵبژێرن، كه هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌ماندا شه‌علان كه‌ریم له حزبی ته‌قه‌دووم زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام رێگه نه‌درا گه‌ڕی دووه‌می دانیشتنه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت و پشێوییان دروستكرد.
به گوته‌ی محه‌ممه‌د عه‌له‌وی له هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دووم، تا ئێستا جۆرێك له لێكتێگه‌یشتن له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له ئارادانییه، له رۆژانی رابردووش‌دا به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی حكومه‌ته خۆجێیه‌كانه‌وه ئه‌م پرسه باس نه‌كراوه. بۆیه حزبی ته‌قه‌دووم ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت رژده له‌سه‌ر كاندیده‌كه‌یان شه‌علان كه‌ریم بۆ ئه‌و پۆسته.
له‌لایه‌كی دیكه عارف حومامی له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاشكرایكردووه، ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان په‌یوه‌ندییان به پێكهێنانی حكومه‌ته خۆجێیه‌كانه‌وه نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی بووه‌ته گرێكوێره، نه‌بوونی لێكتێگه‌یشتنه له‌نێوان هێزه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر یه‌ك كاندیدی هاوبه‌ش، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت به‌هۆی ناكۆكی نێوماڵی سووننه‌كان پرسه سیاسییه‌كان ماوه‌یه‌كی زۆری بوێت تاكو یه‌كلایی بكرێنه‌وه.