کێشەیەك نەیهێشت کۆریای باشوور بگاتە یاریی کۆتایی جامی ئاسیا

سۆن، کاپتنی هەڵبژاردەی کوریای باشوور
سۆن، کاپتنی هەڵبژاردەی کوریای باشوور

 پێش رووبەڕوونەوەی ئوردن لە جامی ئاسیا، شەڕ لە نێوان یاریزانانی کۆریای باشوور روویداوە و بەهۆیەوە پەنجەی سۆن شکاوە.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی سەنی بەریتانی شەوی یارییەکەی ئوردن یاریزانانی هەڵبژاردەی کۆریای باشوور بۆ نانخواردنی ئێوارە کۆبوونەتەوە و بەشێك لە یاریزانە لاوەکان ویستوویانە بە خێرایی نانخواردنەکە تەواو بکەن و دەست بە یاری تێنسی سەر مێز بکەن، ئەم رەفتارەش (سۆن)ـی کاپتنی هەڵبژاردەکەی تووڕە کردووە و داوای لێکردوون بگەڕێنەوە بۆ نانخواردن. رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، یاریزانە لاوەکان داواکاری کاپتنەکەیان رەتکردووەتەوە و بەهۆیەوە شەڕ لە نێوان یاریزانەکان دروستبووە و پەنجەی دەستی سۆن شکاوە. یاریزانە بەتەمەنەکان کە سۆنیش لە نێویاندابووە، داوایان لە یۆرگن کلینسمانی راهێنەری هەڵبژاردەکەیان كردووە ئەو یاریزانانەی کێشەیان دروستکردووە دووریان بخانەوە، بەڵام راهێنەرە ئەڵمانییەکە ئەو داوایەی رەتکردووەتەوە. لە قۆناغی پێشکۆتایی جامی ئاسیا هەڵبژاردەی کۆریای باشوور رووبەڕووی ئوردن بووە و بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر تووشی شکست هاتن، بە درێژایی یارییەکە هەڵبژاردەکەی سۆن نەیانتوانی تەنانەت یەك تۆپیش بۆ گۆڵی بەرامبەر لێبدەن و ئاستێکی خراپیان پێشکەشکرد. یاریی کۆتایی جامی ئاسیا لە نێوان ئوردن و قەتەر ئەنجامدرا و ئەوەی دووەمیان یارییەکەی بردەوە و بووە پاڵەوانی ئاسیا.

 

لە وێنەکە دەرکەوتووە کە سۆن پەنجەکانی دەستی بەستووە
لە وێنەکە دەرکەوتووە کە سۆن پەنجەکانی دەستی بەستووە