عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا: په‌رله‌مانی عێراق له قه‌یران دایه و ناتوانێت بڕیار بدات
K24 - هەولێر:
شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، په‌رله‌مانی عێراق له قه‌یران دایه ناتوانێت بڕیار له‌باره‌ی ئه‌و پرس و بابه‌تانه‌وه بدات كه په‌یوه‌ندیان به ژیان و به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه‌وه هه‌یه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 14ـی شوباتی 2024) د. عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا، شرۆڤه‌كاری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، راستییه‌كی تاڵ له عێراق هه‌یه ئه‌ویش بریتییه له به‌ڕێوه‌بردنی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن هێزه سیاسییه‌كانه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌ناو په‌رله‌مانیشن به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان و ئه‌جێنداكانیان ناتوانن بڕیار بده‌ن له‌باره‌ی هیچ دۆسیه‌كی سیاسی عێراق و بارودۆخی گشتی عێراق.
عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، په‌رله‌مان ده‌بێت وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی باڵا رۆڵی سه‌ره‌كی له پرسه یاسایی و سیاسییه‌كاندا بگێڕێت، به‌و پێیه‌ی نوێنه‌رانی گه‌ل ده‌كات.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌ڵنه‌بژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی، ئه‌وه‌ندی دیكه درز له‌ناو په‌رله‌مان و پرۆسه‌ی سیاسی‌دا دروست ده‌كات.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسی باسی له‌وه‌ش كرد، بێئه‌نجامبوونی پرسه‌كانی ناو په‌رله‌مان، كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر هاوپه‌یمانیه‌تی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌بێت. گوتیشی، پێویسته ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت په‌رله‌مانتاره‌كان ئاراسته بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌وافوقی له‌گه‌ڵ پرسه‌كاندا بكه‌ن، به‌وپێیه‌ی عێراقی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای سازان ده‌بێت به‌ڕێوه‌ببرێت.
عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، په‌رله‌مانی عێراق له قه‌یران دایه به‌تایبه‌تی به‌هۆی هه‌ڵنه‌بژاردنی سه‌رۆكه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنی به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و بڕیار و بابه‌تانه دروست كردووه، كه په‌یوه‌ندیان به ژیان و به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه‌وه هه‌یه.