تەندروستیی ئەو پێشمەرگانەی هەورەبرووسکە لێی دابوون باشە و دەگەڕێندرێنەوە ماڵەوە

سەردانی قایمقامی مێرگەسۆر بۆ لای ئەو پێنج پێشمەرگەی هەورەبرووسکە لێی دابوون

K24 - هەولێر

قایمقامی مێرگەسۆر رایدەگەیەنێت، تەندروستیی ئەو پێنج پێشمەرگەی هەورەبرووسکە لێی دابوون باشە و دەگەڕێندرێنەوە ماڵەوە.

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15-02-2024، لە گەڵهاتنی شەپۆلێکی بە خوڕی بارانبارین، لە سنووری ناحیەی "شێروان مەزن"ـی سەر بە قەزای مێرگەسۆر، هەورەبرووسکە لە رەبایەکی پێشمەرگەی دا و بەهۆیەوە پێنج پێشمەرگە برینداربوون.

غەفوور ئەحمەد، قایمقامی مێرگەسۆر کە لە نەخۆشخانە سەردانی پێشمەرگەکانی کردووە، بە کوردستان24ـی راگەیاند، "تەندروستی ئەو پێنج پێشمەرگەیە زۆر باشە، برینیان سووک بوون. چەندک پشکنینێک ماون بۆیان دەکرێت، دواتر رەوانەی ماڵەوە دەکرێن".

ئەو پێنج پێشمەرگەیە دوای هەورەبرووسکە لێی دابوون، تووشی هێڵنجهاتن و رشانەوە ببوون و، بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی مێرگەسۆر گوازرابوونەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە لە دوێنێ چوارشەممەوە، 14-02-2024، شەپۆلێکی چڕی بارانبارین پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و تا ئێستا بەردەوامە. لە هەندێک شوێنی شاخاویش بەفر باریوە.