وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەى خوێندن لە تورکیا رادەگەیەنێت

باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ هه‌ولێر
باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ هه‌ولێر

K24 - هەولێر

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى (بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا) لە تورکیا بۆ ساڵى خوێندنى (2024-2025) ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ پێنجـشەممە، 15-02-2024، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستىی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا مامۆستایان، فەرمانبەران و هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستانی ئاگادار کردەوە، وڵاتى تورکیا زەمالەی خوێندن بۆ بەرنامەی (بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا) بۆ ساڵی خوێندنى (2024-2025) راگەیاندووە.

وەزارەتەکە دەڵێت، هەرکەسێک مەرجەکانی خوارەوەى تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی تورکیا هەبێت، بە لەبەر چاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە دەتوانن داواکارى پێشکەش بکەن، داوکاریش لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە تاکو (2023/2/20) دەبێت بۆ سەرچاوەى زەمالەکە:

https://www.turkiyeburslari.gov.tr

بەکالۆریۆس:

- پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

- پێشکەشکار دەبێت لە هیچ دامو دەزگایەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دانەمەزرا بێت.

- بۆ ئەو پێشکەشکارانەی کە داواکاری بۆ پسپۆری پزیشکی پێشکەش دەکەن، پێویستە کۆنمرەی پۆلی دوانزەى ئامادەیی (85%)کەمتر نەبێت، بۆ ئەو بەرێزانەی کە داواکاری بۆ پسپۆری ددان و دەرمانسازی پێشکەش دەکەن، پێویستە کۆنمرەی پۆلی دوانزەى ئامادەیی (80%)کەمتر نەبێت،  ئەوانەشى داواکاری بۆ پسپۆری ئەندازیاری پیشکەش دەکەن، پێویستە کۆنمرەی پۆلی دوانزەى ئامادەیی لە (75%)کەمتر نەبێت.

- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی تورکیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

- لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەرێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچونی ئەنجامی زەمالەکە بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.

- کاندیدی سەرکەوتو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە رێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پر بکاتەوە:

https://scholarship.digital.gov.krd/#/login

ماستەر:

- پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

- پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.

- پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (65%) کەمتر نەبێت.

- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بواربێت).

- کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

- کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی تورکیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

- لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچونی ئەنجامی زەمالەکە بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.

- کاندیدی سەرکەوتو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پر بکاتەوە:

https://scholarship.digital.gov.krd/#/login

دکتۆرا:

- پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

- پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە.

- پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە (70%) کەمتر نەبێت.

- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).

- کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

- کاندیدی سەرکەوتو لە لایەن وڵاتی توریکا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

- لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن راستەوخۆ لەرێگەی ماڵپەری زەمالەکەیە، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچونی ئەنجامی زەمالەکە بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.

- کاندیدی سەرکەوتو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پر بکاتەوە:

https://scholarship.digital.gov.krd/#/login

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی جەختی کردووەتەوە: هەرکەسێک ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تێدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت و بڕوانامەکەی بۆ یەکسان ناکرێت.