دوا وادە بۆ پڕکردنەوەی داتای مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لە سیستەمی ئی پەروەردە راگەیەندرا

وەزارەتی پەروەردە
وەزارەتی پەروەردە

K24 - هەولێر:

وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، 22ـی ئەم مانگە دوا وادەیە بۆ پڕکردنەوەی داتای مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لە سیستەمی ئی پەروەردە.

ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌ 15ـی شوباتی 2024) وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دانانی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لە سیستەمی "ئی پەروەردە" گشتانێکی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە پەروەردەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان، زاخۆ، سۆران، ڕاپەرین و خوێندنی کوردی لە کەرکووک کرد.

لە گشتاندنەکەدا کە واژووی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی لەسەرە، هاتووە: "لە رۆژی یەکشممە تا رۆژی پێنجشەممە، 18 تا 22ـی 02ـی 2022، سیستەمی ئی پەروەردە کراوە دەبێت وەک (دوایین دەرفەت) بۆ پڕکردنەوەی داتای مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو".

وەکو ئەوەی لە گشتاندنەکەدا ئاماژەی پێ دراوە، "هەر کەموکوڕییەک لە داتای مامۆستای وانەبێژی دانەمەزراو هەبێت، بەڕێوەبەرایەتیی ناوەندی خوێندن بەرپرسیارێتیی لە ئەستۆ دەگرێت، چونکە ئەوەی داتای کەموکوڕی تێدابێت، هیچ بەرپرسیارێتییەک و پابەندبوونێکمان بەرامبەری نابێت".

وەزارەتی پەروەردە ئەم پێداویستییە سەرەکییانەی داناوە:

1.ژمارەی بەشەوانە.

2.جۆری بڕوانامە، ناوی زانکۆ و رێککەوتی بەدەستهێنانی.

3.پسپۆڕی.

4.شایستەی دارایی دوایین مانگ.

5.رەگەز، رەگەزنامە، ساڵ، مانگ و رۆژی لەدایکبوون، گرووپی خوێن، ژمارەی ئەندامانی خێزان، باری خێزاندارێتی.

6.خولی شیاندن بە وردەکارییەکەی لە سیستەمە.

7. خاوەن شەهید و ژمارە مۆبایلی دروست.

8.رێککەوتی دەستبەکاربوون بە ژمارەی یەکەم فەرمانی کارگێڕی و رێککەوتی کۆتا فەرمانی کارگێڕی.

9.ناوی چواری وەک ئەوەی لە بەڵگەنامەی فەرمی هەیە.

لە بەشێکی دیکەی نووسراوەکەدا هاتووە: "ئەگەر قوتابخانەیەک زیاتر وانەی گوتەوە، پێویستە لە سیستەم تەواوی وردەکارییەکە بنووسن بە پێچەوانەوە بێبەش دەبێت لە هەر مافێک و لە پاشتر ناتوانین هیچ مامەڵەیەکی بۆ بکەین و تەنها داتای پشت پێبەستوو داتای ناو سیستەم دەبێت".

٦٥