ئومێد خۆشناو: بارانێكی زۆر له كاتێكی كه‌مدا له هه‌ولێر باری
K24 - هەولێر:
پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات، بارانێكی زۆر له كاتێكی كه‌مدا له هه‌ولێر باری، باس له‌وه‌ش ده‌كات ناوچه‌ی پردی سه‌یداوه وه‌ك یه‌كێك له قووڵترین شوێنه‌كانی هه‌ولێر، له به‌رنامه‌ی حكومه‌ت دایه بۆ چاره‌سه‌ركردنی.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 15ـی شوباتی 2024) ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، بارانێكی زۆر له كاتێكی كه‌مدا له هه‌ولێر باری. هه‌روه‌ها گوتی، ژماره‌یه‌ك له ئۆتۆمبێل له ناو شاری هه‌ولێر له لای پردی سه‌یداوه به‌هۆی زۆری ئاوی باران زیانیان به‌ركه‌وتووه.
پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و شوێنه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان كه زیانیان به‌ركه‌وتووه، یه‌كێكه له قووڵترین شوێنه‌كانی هه‌ولێر.
روونیشیكرده‌وه، پێشتر ئه‌و شۆفێرانه له هه‌ر بارودۆخێكی له‌م شێوه‌یه ئاگادار كراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌یی بكه‌ن و خۆیان له زیانه‌كان به‌دوور بگرن. هه‌روه‌ها گوتی، توانراوه ئۆتۆمبێله‌كان ده‌رباز بكرێن.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا ناوچه‌ی پردی سه‌یداوه و چه‌ند شوێنێكی دیكه له هه‌ولێر له به‌رنامه‌ی حكومه‌ت دایه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه و له زیادبوونی ئاوی پارێزراون بن.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، لیژنه‌یه‌ك له هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێكهاتووه بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی له نزیك پردی سه‌یداوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له كه‌موكوڕییه‌كانی بكۆڵێته‌وه. گوتیشی، پڕۆژه‌كه به‌شیكه له جوانییه‌كانی هه‌ولێر، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا بێكه‌موكوڕی نییه.
تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌و كۆنكرێتانه‌ی له نزیك پردی سه‌یداوه‌ن و هی پاشماوه‌ی كۆمپانیاكه‌ن كه پڕۆژه‌كه له‌و ناوچه دروست ده‌كات، بڕیار دراوه ده‌ستبه‌جێ له‌و شوێنه هه‌ڵبگیرێن و بۆ شوێنێكی دیكه بگوازرێنه‌وه.