کوردستان24 سپۆنسەری میدیایی دیداری رافیدەین 2024 دەکات

دیداری رافیدەین 2024 بە سپۆنسەری میدیایی کوردستان24 بەڕێوەدەچێت
دیداری رافیدەین 2024 بە سپۆنسەری میدیایی کوردستان24 بەڕێوەدەچێت

K24 – هەولێر:

سەرەتای مانگی داهاتوو لە شاری بەغدا دیداری رافیدەین 2024 بەڕێوەدەچێت و کوردستان24 سپۆنسەریی میدیایی کۆڕ و دانیشتنەکانی دیدارەکە دەکات.

دیداری ئەمساڵ کە پێنجەمین دیداری ساڵانەی رافیدەینە، لەژێر دروشمی "ئاییندەی مرۆڤ .. قەیران و گۆڕانکارییەکان" بۆ ماوەی سێ رۆژ لە (3 بۆ 5)ـی ئاداری 2024، لە هۆتێل رەشید (رۆیال تولیب) بە سپۆنسەریی میدیایی کوردستان24 بەڕێوەدەچێت.

لە دیداری رافیدەین 2024، سەرکردە سیاسییەکان، بەرپرسان، کەسایەتییە حکومی و نافەرمییەکان لە هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە و جیهان و ناوەندەکانی توێژینەوە لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات تێیدا بەشداری دەکەن.

دیداری رافیدەین ساڵانە لەلایەن سەنتەری رافیدەین بۆ گفتوگۆ بەڕێوەدەبرێت و بەشداربووان باس لە کێشە و پرسە سیاسیی، ئابووریی، ئەمنی، تەکنەلۆژیا و گۆڕانە ژینگەییەکان و چەندین باسی هەنووکەیی لە عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دەکات.

دیداری رافیدەین 2024 بە سپۆنسەری میدیایی کوردستان24 بەڕێوەدەچێت
دیداری رافیدەین 2024 بە سپۆنسەری میدیایی کوردستان24 بەڕێوەدەچێت