کونسوڵی گشتی بەریتانیا بۆ کوردستان24: پەیوەندییە بازرگانییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەکەین

جێمس گۆڵدمان، کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر گ
جێمس گۆڵدمان، کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر گ

K24 – هەولێر:

کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا بەرز دەنرخێنێت و دەڵێت، چاومان لەوەیە ئەو پەیوەندییە بازرگانییانە بەهێزتر بکەین.

رۆژی پێنجشەممە (15ـی شوباتی 2024) جێمس گۆڵدمان، کونسوڵی بەریتانیا لە هەولێر رایگەیاند، کونسڵخانەی گشتی بەریتانیا زۆر بە پەرۆشە بۆ پشتیوانیکردنی پەیوەندی و هەماهەنگییە بازرگانییەکانی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان.

جێمس گۆڵدمان، کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر گوتیشی: "ئێمە لە کونسڵخانەی گشتی بەریتانیا زۆر بە پەرۆشین بۆ پشتیوانیکردنی پەیوەندی و هەماهەنگییە بازرگانییەکانی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان. چەندین پەیوەندی لە رووی بازرگانی، وەبەرهێنان و هاوردەکردن لە نێوان هەردوو وڵات".

کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد: "لە یەکەمین هەفتەی دەستبەکاربوونم لێرە، سەردانی زانکۆی نێودەوڵەتی بەریتانیام کرد، کە بڕی وەبەرهێنانەکەی چەندین ملیۆن پاوەند وەبەرهێنانە. ئەمەش تەنیا یەکێکە لەو نموونانەکان. هەفتەی رابردووش لەگەل چەندین بازرگان کۆبوومەوە و گفتوگۆمان دەربارەی کارەکانیان کرد. چاومان لەوەیە پەیوەندی بازرگانیمان بەهێزتر بکەین".