یۆنان وه‌ك یه‌كه‌م وڵاتی ئۆرتۆدۆكسی مه‌سیحی هاوڕه‌گه‌زخوازی په‌سند كرد
K24- ھەولێر:
دوای مشت‌ومڕ و خۆپیشاندانێكی زۆر له‌نێوان لایه‌نگران و به‌رهه‌ڵستكاران، یۆنان ده‌بێته یه‌كه‌م وڵاتی ئۆرتۆدۆكسی مه‌سیحی له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا كه دان به هاوڕه‌گه‌زخوازیدا ده‌نێت.
ئێواره‌ی دوێنێ (پێنجشه‌ممه 15ـی شوباتی 2024) په‌رله‌مانی یۆنان به زۆرینه‌ی ده‌نگی 176 په‌رله‌مان، یاسای هاوڕه‌گه‌زخوازی و به‌خێوكردن و له‌خۆگرتنی منداڵانی هاوڕه‌گه‌زخوازانی په‌سند كرد. هاوكات 76 په‌رله‌مانتار یاساكه‌یان ره‌ت كرده‌وه و دوو په‌رله‌مانتاری دیكه‌یش ده‌نگیان نه‌دا.
له لایه‌كی دیكه‌وه 46 په‌رله‌مانتاری دیكه ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه نه‌بوون به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌رامبه‌ر به پڕۆژه‌یاساكه ناڕازی و نیگه‌ران بوون.
كیریاكۆس میتسۆتاكیس، سه‌رۆكوه‌زیرانی یۆنان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ناو پارته‌كه‌یدا "دیموكراته نوێیه‌كان" سه‌باره‌ت به‌و پرسه به‌رهه‌ڵستی ده‌كرا، به‌ڵام دوای په‌سندكردنی پڕۆژه‌یاساكه له لێدوانێكدا به‌رگری له یاساكه كرد و رایگه‌یاند، "ئه‌و یاسایه كۆتایی به نه‌بوونی یه‌كسانی له دیموكراسییه‌كه‌ماندا ده‌هێنێت".
میتسۆتاكیس هه‌روه‌ها دوای په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاساكه له تۆڕی (ئێكس) رایگه‌یاند، له‌مڕۆوه یۆنان شانازی به خۆی ده‌كات كه شازده‌یه‌مین وڵاتی یه‌كێتی ئه‌وروپایه هاوڕه‌گه‌زخوازی په‌سه‌ند ده‌كات.