ئیكۆنۆمیست ئینتێڵیجنس یونت: عێراق وڵاتێكی تاكڕه‌و و سه‌ركوتكاره
K24 – هەولێر:
روانگه‌ی ئابووريناسی هه‌واڵگری "ئیكۆنۆمیست ئینتێڵیجنس یونت"ـی به‌ریتانی ئاماژه به‌وه ده‌كات عێراق له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2006ـوه بۆ نزمترین ئاستی پێوه‌ره‌كانی تایبه‌ت به سیستمی دیموكراسی دابه‌زیوه.
ئێواره‌ی دوێنێ (پێنجشه‌ممه 15ـی شوباتی 2024) روانگه‌ی ئابووريناسی هه‌واڵگری " ئیكۆنۆمیست ئینتێڵیجنس یونت-Economist Intelligence" دوایین راپۆرتی خۆی سه‌باره‌ت به ئاماژه و پێوه‌ره‌كانی دیموكراسی له‌سه‌ر ئاستی جیهان بڵاوكرده‌وه و سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، عێراق له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2006ـوه بۆ نزمترین ئاسته‌كانی دیموكراسی دابه‌زیوه.
روانگه‌كه باسی له‌وه كردووه، ساڵی 2023 ساڵێكی نه‌خوازراو بوو بۆ دیموكراسی، به‌شێوه‌یه‌ك تێكڕای نمره و پله‌ی جیهانی سه‌باره‌ت به دیموكراسی له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2006ـوه بۆ خراپترین ئاست دابه‌زیوه.
ئه‌و روانگه‌یه روونیكردووه‌ته‌وه، عێراق له ساڵی 2023 لە ریزبەندی 128ـی جیهانیدا بووە لە کۆی 165 وڵات لە پێوەرەکانی دیموکراسی.
روانگه‌ی ئابووريناسی هه‌واڵگری تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی عێراق به‌راورد به ساڵی 2022 چوار پله‌ی دیكه دابه‌زیوه و ته‌نیا رێژه‌ی 2.88 خاڵی بەدەستهێناوە، ئەمەش دەیخاتە ناو ناوچەی سوورەوە کە تایبه‌ته به ناوی "وڵاتانی سه‌ركوتكار".
راپۆرتەکە دەڵێت کەمتر لە 8%ـی دانیشتوانی جیهان لەژێر دیموکراسییەکی تەواودا دەژین، لە کاتێکدا نزیکەی 40% لەژێر دەسەڵاتی تاکڕه‌وی و سه‌ركوتكارانه‌دا دەژین. پێشبنیشی كردووه رەنگە لە ساڵانی داهاتوودا ئه‌و رێژه‌یه بەرزبێتەوە.