عێراق.. بۆ ده‌ستكه‌وتنی مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی، 150 هه‌زار پیاو خۆیان به ئافره‌ت ناونووس كردووه
K24 - هەولێر:
ده‌سته‌ی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق ئاشكرای ده‌كات، له‌پێناو ده‌ستكه‌وتنی مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی، 150 هه‌زار پیاو خۆیان كردووه‌ته ئافره‌ت و داواكارییان پێشكه‌شكردووه.
ئه‌حمه‌د خه‌له‌ف سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق رایگه‌یاند، تاكو ئێستا 300 هه‌زار مامه‌ڵه‌ی ساخته بۆ ده‌ستكه‌وتنی مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ئاشكرابووه.
گوتیشی: ده‌سته‌كه‌مان مامه‌ڵه‌ی 900 هه‌زار خێزانی ته‌واوكردووه، به‌و پێیه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یانگرێته‌وه، گه‌یشته 7 ملیۆن كه‌س له عێراق.
روونیشیكرده‌وه، مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی هاوتای مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ره و ئه‌مه‌ش له‌پێناو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ژارییه.
گوتیشی: "بۆ ده‌ستكه‌وتنی مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی، 150 هه‌زار پیاو خۆیان به ئافره‌ت ناونووس كردووه".
پێشتریش ئەحمەد ئەسەدی وه‌زیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ئاشکرای كردبوو، بەشێک لە خاوەن کۆشک و ئۆتۆمبێلە گرانبه‌هاكان مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتییان وەرگرتووە.
هه‌روه‌ها سه‌نا موسه‌وی راوێژكاری كاروباری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پێشتر رایگه‌یاندبوو، رێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق گه‌یشتووه‌ته له‌سه‌دا 21.
موسه‌وی هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكردبوو، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یانگرێته‌وه، رۆژ له دوای رۆژ له زیادبووندان.